- هێزێکی مەشق پێکراو لە #شنگال#ەوە بەرەو ڕەققە بەڕێکەوت و بڕیاروایە هاوشان لەگەڵ شەڕڤانانی (هەسەدە) و (#یەپەگە#) بەشداریی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ڕەققە بکات.
- موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوا لە #مەسعود بارزانی# دەکات ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دوابخات و دواتر هەڵیبوەشێنێتەوە.[1]
- کۆگایەکی سوتەمەنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی گڕی گرت و بەهۆیەوە نزیکەی 45 کەس برینداربوون، قایمقامی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت بەشێکی زۆری ئه و شوێنانە هیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدا نییە.
- پێشمەرگەیەک لەمیحوەری #داقوق# بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفیشەکی قەناسی چەکدارانی #داعش# برینداربوو.
- بەڕێوبەرایەتی #کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم# بڵاویکردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە نزیک شاری #هەڵەبجە# ڕوویداوە. باسی لەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە 2،9 پلەی ڕێختەر بووە و هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی #کەرکووک# ڕایگەیاند، ئەمرۆ تەقە لەخاڵی پشکنینی تازە #خورماتوو# لەسەر ڕێگەی کەرکووک-بەغدا کراوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.[3]
- بەهۆی تۆپبارابەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا بۆسەر کانتۆنی #عەفرین# و هەرێمەکانی #شەهبا#، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.
- لە شارەدێی #کەلەکچی# سەر بە شارۆچکەی #بەردەڕەش#ی پارێزگای #دهۆک#، بەهۆی بێ کارەبایی و ئەگەری بەرزکردنەوەی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان سەدان گەنج ڕژانە سەر شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارۆچکەیە.
- پارێزەران بۆ ئەوەی بەشداری دانیشتنی دادگای #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# ببن، بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن، بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردن.[4]