لەدایکبووی ساڵی1977، لە گوندی #بەلەبزان#ی سەر بە شاری #پاوە#یە.
ساڵی 2001ز،چووەتە ئەرووپا و بۆ ماوەی 5 ساڵ نیشتەجێی ئەرووپا بووە و هەر لەوێ پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتووە، وەکوو ئەندام لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبدا کاری کردووە. ساڵی 2007 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و وەکوو پێشمەرگە لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا سازمان دراوە. لەو ماوەیەدا پلەی تەشکیلاتیی کادری وەرگرتووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەڕێوە بردووە. لە دوایین کۆنفڕانسی ناوەندی (1)دا وەکوو ئەندامی ناوەندی 1ی کوردستان هەڵبژێردراوە و لەو ئەرکەشدا بە ڕێکوپێکی و سەرکەوتووانە کارەکانی خۆی تێپەڕاندووە. ساڵی 2015 ز، لەگەڵ تیمێکی پێشمەرگە چووەتەوە بۆ ناوچەی #سەقز# و پاش نزیکەی 2 مانگ بە سەرکەوتوویی گەڕاوەتەوە. ناوبراو لە بەهاری ساڵی 2016ی هەتاویدا هاوڕێ لەگەڵ تیمێکی کادر و پێشمەرگەی ناوەندی 1ی کوردستان، ڕۆیشتەوە بۆ نێوخۆی وڵات لە ناوچەکانی #سنە# و #مەریوان#.
پاش جەولەیەکی 15 ڕۆژە، بەداخەوە لە ڕۆژی 5ی پووشپەڕدا لە شاخی #کۆساڵان# کەوتنە بەر پەلاماری دوژمن و 3 پێشمەرگەی ئازا و گیان لەسەر دەستی حیزبەکەمان شەهید بوون. بەرزان حوسێنی هاوڕێ لەگەڵ 5 کەسی دیکە لە هاوسەنگەرانی لەو شەوەدا بێسەروشوێن بوون.
بەداخەوە پاش ساڵێک بەدواداچوونی ورد، دەرکەوت کە کاک بەرزان حوسێنی پێشمەرگەی ئازا و بەجەرگی حیزب لە ئاگری قینی دوژمندا گیانی پاکی بەختی ڕێگای پڕ لە سەروەریی ئازادیی گەل و نیشتمان کردووە و چووەتە ڕیزی کاروانی پڕ لە شانازیی شەهیدانی کوردستانەوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,018
Scrivi il tuo commento su questo articolo!