دوو کۆمپانیای بیانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی تەموزەوە دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 30 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیمانگەی کوردستان بۆ وزە، هەردوو کۆمپانیای (شامەران و وزەی #ئەتروش#) لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی نەوت بە بری 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەی ئەتروش.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئه و پەیمانگەیه، کۆمپانیای شاماران و تاقە ئەترووش، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش دەستپێکردووە دوای تەواوبوونی پێشخستن و هەڵسەنگاندن لەو کێڵگەیەدا و لە ئێستاشدا دەستکراوە بە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی کێڵگەی ئەتروش کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆک.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگەی کوردستان، هەردوو کۆمپانیای ناوبراو بڕی 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنن لەو کێڵگەیەدا.
یەیمانگەی کوردستان بۆ وزە، ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا چالاکییەکانیان فراوانکردووه و لە هەوڵدان ئاستی وەبەرهێنان بەرزبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای (دی ئێن ئۆی) نەرویجی دەستیکردووە بە هەڵکۆڵینی بیری نەوتی سێیەم کە وابڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا تەواوبێت، دواتر نەوتی بەرهەمهاتوو لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم هەناردە بکات.
ئه و پەیمانگەیە، زیادبوونی چالاکی و بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەپێی پلان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدانی حەقدەستی کۆمپانیاکان زیادیکردووە، بۆیە ئه و کۆمپانیایانەش دەستیانکردووە بە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان.
30-07-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,759
Scrivi il tuo commento su questo articolo!