بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەهۆی چەند ڕوداوێکی جیاوازەوە 42 هاوڵاتی دەستگیرکراوون و زیاتر لە چوار هەزار داری سروشتیش سوتێندراوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەش مانگی ڕابردووی کاروچالاکیەکانی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕواکردنی نایاسایی و ئاگرکەوتنەوە و هەڵکەندنی بیر 42 کەس دەستگیرکراوون و دەستیش گیراوە بەسەر 136 جۆر ئامێری جۆراوجۆردا.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: لەشەش مانگی سەرەتای ساڵدا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە زیاتر لە چوار هەزار داری سروشتی سوتاوون و نزیکەی 75 دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتێنراوون.
01-08-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,794
Scrivi il tuo commento su questo articolo!