قائیمقامی شارۆچکەی #پێنجوێن#، ئاماژە بەوە دەدات کە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی حاڵەتەکانی ئاگرەکەوتنەوە بۆ چوار مانگی وەرزەکانی هاوین و پایز، بۆ ناوەندی شارۆچکەکە، بڕی یەک ملیۆن دینار و بۆ شارەدێیەکانیش، بڕی 500 هەزار دینار تەرخانکراوە، دەڵێت ئەمەش زۆر کەمە و بەشی پێداویستیبەکانمان ناکات.
#زانا ڕەحمان#، قائیمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ وەرزی هاویندا و حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە ناو بەناو بوونیان هەیە، بۆیە تیمەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، بەهاوکاری هاووڵاتییان، ئەوەندەی بتوانن هاوکارن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەی لەسنوورەکەدا دەکەونەوە.
قایمقامی پێنجوین، ئەوەشی خستە ڕوو: بۆ ئەمساڵ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە، بۆ چوار مانگی وەرزەکانی هاوین و پایز، بۆ ناوەندی پێنجوێن بڕی یەک ملیۆن دینار و بۆ هەردوو شارەدێی #گەرمک# و #ناڵپارێز#یش، پێکەوە ملیۆنێک دیناریان بۆ تەرخانکراوە، کە ئەوەش کەمە و لەئاستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاگرکەوتنەوە نییە.
جەختی لەوەش کردەوە: ئەوەی لای ئێمە گرنگە، بەدواداچوونە بۆ ئەو ئاگرانەی دەکەونەوە و دواتریش لێپرسینەوە لەگەڵ کەسانی تۆمەتبار و ئەنجامدەری ئاگرەکە دەکەین، بەڵام بەشێک لەشوێنی ئاگرکەوتنەوەکان مین ڕێژکراون و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پێنجوێن، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، لەسەرەتای وەرزی هاوین تاوەکو ئەمڕۆ 8ی ئابی 2017، نزیکەی 15 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون و بەو هۆیەشەوە بەهەزارەها دۆنم زەوی دارستان و پوش و پاوان سوتاون.[1]
ماڵپەڕی باسنیوز: 08-08-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 7,475
Scrivi il tuo commento su questo articolo!