کوردو دیموکراسی
بابەت: گێرانەوە
نووسینەوەی: خالید حسەین
لە هەشتاکان #مام جەلال# سیمینارێک دەگێڕێ باس لە سیستەمی دیموکراسی دەکات کە ڕۆژئاوا و ئەوروپییەکان پیادەی دەکەن و دایمە گوێ لە ڕای زۆرینە دەگیرێت، لە کاتی پرسیارو وەڵاما #مام ڕۆستەم# پرسیاری ئەوە دەکات کە چەند هەزار پێشمەرگەمان هەیە، زانیاری یەکان لای #کاک نەوشیروان# دەبێت و دەڵێت ڕۆستەم بۆچیتە؟ لە نێوان حەوت
تا دە هەزار پێشمەرگە، ئەڵێ ئەی جاش، ئەڵێت نزیکەی چوارسەدهەزار، مام ڕۆستەم ئەڵێت کەواتە ئەوان زۆرینەن و ئێمە هەڵەین.....
کادرێک باس لەچینی پڕۆلیتاریا دەکات لە جیاوازی چینایەتی کە چینێکی ماندون و کاریان نیە و شەڕ لەگەڵ ژیان دەکەن، دەڵێت ئەوانەی بوونەتە جاش لە کۆمەڵگای کوردی لەبەر بێکاری و نەداری چەکیان هەڵگرتوە ئەگینا ئەوانە هەموو پرۆلیتاریان...
بەیانی کە خەبەریان دەبێتەوە سەیر دەکەن وا جاش مۆڵی داوەو بەرەوگوندەکە دێن، حەمەی تەلە- شاهۆ ناسراو بوو بەقسەخۆش و خۆش مەجلیس ناوی دەرکردبوو، کادرەکە لەخەو هەڵدەستێنێ ئەڵێ کاکی کادر خێرا هەڵسە وا چینی پڕۆلیتاریا گەیشتە سەرمان.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,670
Scrivi il tuo commento su questo articolo!