مافی چارەنوس و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بون و هەن. بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەکێتی؛ ڕێکەوتنامەی یەکێتی و گۆڕان..تاد، هەمویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوس و ڕیفراندۆم دەکەنەوە. بۆیە، لادان و بادان لەم بڕیارە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی لەسەرە.
لەم ڕۆژانەدا بێژەرێکی شاخ، بەناوی (#فەرهاد سەنگاوی#) کە بەهۆی لیستی یەکێتیەوە، کاندید کراوە بۆ پەرلەمان، لەشارۆچکەی سەنگاوی کوردپەروەری خۆیدا، سەرەڕای سیاسەتی لیستبازی و گوتارسازی، تەنهاوتەنها (23) دەنگی هێناوە. باقی دەنگەکانی لەکوردستاندا یەکێتی بۆی دابینکردووە؛ ئەم زاتە، لەدوای ڕاپەڕینەوە بەردەوام دەڵێت: باشترین هەل بۆ کورد هەڵکەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ناوێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن.. کەچی، کاتێک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بڕیاری ڕیفراندۆم دەدات، دەچێتە ڕیزی کامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ڕیفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەکێتی و پرۆگرامەکەیەتی، بۆیە، مەکتەبی سیاسی لەکۆبونەوەی ئێوارەی (09-08-2017) بڕیاری داوە لەریزی یەکێتی وەدەری بنێت کە پەرلەمانی کوردستانیش ئاساییکرایەوە، پەیگیری دەکرێت پشتبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، هەرچیشی بەهۆی یەکێتیەوە دەستکەوتبێت، لەرێی یاساییەوە، هەوڵی گێڕانەوەی بۆ یەکێتی دەدرێت.
راگەیاندنی
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
10-08-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 17,055
Scrivi il tuo commento su questo articolo!