دەقی سێ خاڵی ڕاگەیێندراوەکەی سوپاسالاری تورکیا و ئێران
لە کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وڵاتدا ئەم پرسانە باسکران:
- ڕووبەڕووبوونەوەی گشت ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی دەبنە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە
- سەقامگیری و ئاسایشی سنوورەکان
- هەروەها بیروڕا لەبارەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا
بڕیاروایە شاندە باڵای سەربازییەکەی ئێران تاوەکو ڕۆژی هەینی 18-8-2017 لە ئەنقەرە بمێنێتەوە. ژەنەراڵ محەممەد حوسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و شاندە یاوەرەکەی بە کۆمەڵێک دۆسێی گرنگەوە چوونەتە تورکیا.
بەپێی میدیا تورکییەکان، سەردانی شاندە باڵاکەی ئێران وەرچەرخانێکە لە پەیوەندییەکانی هەردوولادا و نیشانەی ئەوەیە کە تاران و ئەنقەرە دەیانەوێ پێکەوە کار لەسەر ڕەواندنەوەی مەترسی و نیگەرانییەکانیان بکەن.
هاوکات لەگەڵ سەردانی شاندە باڵا سەربازییەکەی ئێران بۆ ئەنقەرە، شاندێکی دیپلۆماسیی تورکیش، کە ئومێد یاڵچن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرۆکایەتیی دەکات، لە تارانە و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەتەوە.
16-08-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,735
Scrivi il tuo commento su questo articolo!