#جەبار یاوەر#، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئه و 415 ملیۆن دۆلارەی لەلایەن #ئەمریکا#وە دەدرێتە 36 هەزار پێشمەرگە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
وتیشی، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاسمانەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوامە، بەڵکو لەئێستادا بۆردومانی داعش لەلایەن ئەمریکاوە زیاتر بووە.
لێدوانی بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتێکدایە لەلایەن هەندێک لە میدیاوە باس لەوە دەکرێت بەهۆی هەنگاونان و سوربوون لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ئەمریکا هاوکاری و پشتیوانیەکانی بۆ پێشمەرگە ڕاگرتووە.
جەبار یاوەر ڕوونیشیکردەوە، تا ئەوساتە لەلایەن ئەمریکاوە هیچ بڕیار و دەنگۆیەک نیە بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکان، بۆیە ئه و هەواڵانەی باس لەوە دەکەن دوورە لە ڕاستیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگانە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە 26 هەزار پێشمەرگە دەکرێت و تەواوی خۆراک و پێدویستیەکان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەم 26 هەزار پێشمەرگەیە دابیندەکرێت و بەردەوامیش دەبێت.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە چڕکردەوە و لەلایەن ئه و وڵاتەشەوە بڕی 415 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی مانگانە دەدرێتە هێزەکانی پێشمەرگە. [1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 15-08-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,574
Scrivi il tuo commento su questo articolo!