دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەرپرسی کارگێڕی لە #ڕێکخراوی گورچیلەپارێزانی کوردستان# هۆشداری دەدات لەوەی کە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا دەرمان و پێداویستی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشانی گورچەیلەیان بۆ دابین نەکراوە.
محەمەد ڕەشید، بەرپرسی کارگێڕی ڕێکخراوی گورچیلەپارێزانی کوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر نەخۆشانی گورچیلە دروستبووە لە ڕووی دارایی و نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکییەوە بە ناچاری هەستاوین بە دروستکردنی ڕێکخراوی گورچیلەپارێزانی کوردستان.
وتی هەر دوێنێش 26ی ئابی 2017 بەڕەسمی ڕێکخراوەکەمان ڕاگەیاند، بەو هیوایەی کە بتوانین لەم ڕێگەیەوە فشارێک لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان دروستبکەین و ئاوڕێک لە نەخۆشانی گورچیلە بدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 60 نەخۆشی گورچیلە بونیان هەیە و نزیکەی هەشت مانگیشە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشی گورچیلە دابیننەکراوە و ئەوەشی دابینکراوە لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە بووە، بۆیە ئەگەر بەزوترین کات ئاوڕ لەم نەخۆشانە نەدرێتەوە، باری تەندروستییان بەرەو خراپتر دەچێت و ژمارەیەکیشیان لەچاوەڕوانی مەرگێکی هێواشدان.
بەرپرسی کارگێڕی لە ڕێکخراوی گورچیلەپارێزانی کوردستان ئەوەشی ڕونکردەوە، بۆئەوەی بەهانای نەخۆشانی دیکەی گورچیلەوە بچین لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بەڵێنی پێداوین کە لەداهاتویەکی نزیکدا لقی ڕێکخراوەکەمان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بکەینەوە.[1]
#27-08-2017#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,839
Scrivi il tuo commento su questo articolo!