هاء ع ب خەڵکی #ڕۆژاوای کوردستان#ە و لە#هەولێر# نیشتەجێیە. لەگەڵ کوڕێکدا پەیوەندی سۆزداری کردوەو کوڕەکە هەڕەشەی کردوە بە بڵاو کردنەوەی وێنەی لە سەر تۆڕی فەیس بووک ئەگەر لەگەڵی دەرنەچێت. کچەکەش ئێوارانێک بە بێ پرسی کەسوکاری لەگەڵی دەردەچێت و کوڕەکە تەعەدای لێ دەکات و پاشان کەسوکاری دەیبەن بۆ لای پزیشک و پزیشکیش ئاگاداریان دەکاتەوە کە پەردەی کچێنی لەدەستداوە.
باوکی کچەکە بە پەتێک کچەکەی دەخنکێنێت و دەیکوژێت و خۆیشی ڕادەستی پۆلیس دەکات.
کوڕەکە ڕایکردوەو کەس نازانێت لە کوێێە.
پۆلیس دوکتۆرەکەش تۆمەتبار دەکات چونکە هەڵەی کاری کردوەو پڕنسیپی پیشەکەی وایە دەبوو لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ئاگاداری پۆلیس بکاتەوە نەوەک ڕاستەوخۆ کەسوکاری ئاگادار بکاتەوە لەوەی کچەکەیان پەردەی کچێنی لەدەستداوە. [1]
01-09-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,825