بەشی خزمەتگوزاریی #شارەوانی سلێمانی# ڕای دەگەیەنێت قەبارەی خۆڵ و #خاشاک# لە ڕۆژانی جەژندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و بۆ هەر ڕۆژێک زیاتر لە هەزار تۆن بووە.
بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە ڕای دەگەیەنێت بەشی خزمەتگوزاریی بە هاوکاریی بەشی ئامێرەکان و لێژنە تایبەتەکانی قایمقامیەت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا سەرجەم ئەو جێگایانەی بەسەر کردەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی ڕێوڕەسمی قوربانییان تێدا ئەنجام دەدرا کە بەداخەوە دەبێتە هۆی تێکدان و ناشیرینکردنی سیمای شار بەهۆی هەڵسوکەوتی نادروستی خاوەن ئاژەڵ و قەسابەکانەوە و نیگەرانیی لای هاووڵاتیان و گەشتیاران درووست دەکات و دەبێتە بارگرانیش بۆ ژینگەپارێزەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە بەشی خزمەتگوزاری بە هاوکاریی کۆمپانیا کۆکەرەوەکان دەستی کردووە بە هەڵمەتی هۆشیاری و خاوێنکردنەوەی پاشماوەی ڕیخۆڵە و پێستەی ئاژەڵی قوربانی و هەڵمەتەکەش تا سبەینێ #07-09-2017# بەردەوام دەبێت.
بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی سلێمانی، ئاشکرای کردووە بەپێی کارکردن و هەڵمەتەکان قەبارەی بڕی خۆڵ و خاشاک لە ڕۆژانی جەژندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بۆ هەر ڕۆژێک لە نێوان 1250 1300 تۆندا بووە.[1]
06-09-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,677
Scrivi il tuo commento su questo articolo!