بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ڕێکەوتی شەمە 19ی خەرمان 1396 هەتاوی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بیانوی هەبونی مادەهۆشبەرەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتێکی ناوچەی سەوزەی قەڵخانی.
بەپێی هەواڵەکە پاش ئەوەی کە ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بێ مۆڵەتی دادوەر هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاووڵاتی حەمید مورادی وتێکهەڵچوون بەربەرەکانێی لە نێوان ئەوهێزانە و حەمید دێتەئاڕاوە و لە ئاکامدا حەمید مورادی لەبەرهەیوانی ماڵەکەیەوە دەخرێتەخوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.
شایانی باسە بەبێ مۆڵەتی دادگا و هەڵکوتانەسەرماڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەک نەریتێکی دایمی لێهاتوە و بێ لێپرسینەوە و ئیزنی دادگا و یاسا هاووڵاتی سزادەدرێت و دەکوژرێت.
ئەمە دیسان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ڕۆژانە کۆڵبەران و کاسبکارانیش دەدرێنەبەر دەسڕێژ و دوا نمونەی ڕووداوەکەی چەند ڕۆژ بەرێی شاری #بانە# بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
#کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان#
11-09-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,456
Scrivi il tuo commento su questo articolo!