#گيسک#ی قەرداران نەبردی
گيسکێکی قرغ و بێ تەنگ و توش و بێ گۆشت و لاواز ئەگەر قەرزار بيت و بەخاوەن قەرز بڵێی وەرە لە جياتی قەرزەکە بيبە و بە قەرزەکەی بقرسێنە ئەوا قەرزلێکراو ئامادە نيە لێت وەر بگرێت بە بەلاش و بە خۆرايش چ جای ئەوەی لەبری قەرز لێت وەرگرێ، ئەمە لايە ڕاستەقينەکەيە بەڵام بۆ لايەنی خوازراو له و ئيديۆمە ئەگەر کورێک يان کچێک ناشيرين و لاواز و کورە بنە بێ و بەرچاو نەبێت پێی دەوترێت(گيسکی قەرداران نەبردی).[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 786