$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری تورکی #ئامەد#، لە کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە 15 گوندی سەربە شارۆچکەی فارقینی ئامەد قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند هەتا کاتێکی نادیار.[1]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، #حسامەدین زەندەرلیوغڵو# پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)ی شاری بەدلیس، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئەستەنبۆل دەستگیرکرا.[1]
- تورکیا ئاشکرایدەکات، ئه و تانکانەی بۆ پشتیوانی یەکەکانی خۆیان لەسەر سەر سنووری عێراق ڕەوانەکرابوون گەیشتنە شارۆچکەی #شەرناخ#.[2]
- گەریلاکانی #هەپەگە#، دژی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک لە دەڤەری #بارزان# و چەلێی سەر بە جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا شەش سەربازی تورک کوژران.[1]
$باشووری کوردستان$
- هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو ڕێگەی سەرەکی #هەولێر# بۆ #موسڵ# و #دهۆک# بۆ موسڵیان بەشێوەیەکی کاتی داخست.[2]
- #یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان# داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی #پەرلەمانی کوردستان# و سەرۆکایەتی هەرێم لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن و دوا نەخرێن و کاریش بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکرێت تا بەشداربن.[2]
- وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە دەڵێینەوە کە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقین و قۆناغ بە قۆناغیش تورکیا سونەرەکانی لەگەڵ باکوری عێراق دادەخات.[2]
- بریکاری #وەزارەتی پێشمەرگە# داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، ڕێگری لە جموجوڵی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# و سوپای عێراق بکەن، چونکە هیچ نیازپاکییەک لە جموجۆڵەکانیاندا نابینن.[2]
- #بافل تاڵەبانی# لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا دەکات، بە وتەی خۆی کە لەژێر چاودێری #مام جەلال# سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقدا نووسراوەتەوە، پێشیوایە کە تەنها لەو ڕێگەیەوە دەتوانن هەموو مافەکانی گەل زامن بکرێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر، کە لە ژێڕ چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەجەنگن، پێنج کیلۆمەتری دیکە پێشڕەوییان کرد و گورزی قورسیان لە چەتەکانی #داعش# دا.[1]
- داعش بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییان لە خوارفیی سەر ڕێگای نێوان دێرەزۆر و #حەسەکە#دا و لە ئەنجامدا 43 کەس بریندار بوون و نۆ کەسی دیکەش شەهیدبوون، #دڵیشان ئیبش#، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هاوارنیوزیش یەکێکە لە شەهیدەکانی ئەو هێرشە.[1]