ڕۆژی هەینی 20ی 10ی 2017 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بە ناوی حکوومەتی ئەمەریکا لەبارەی بارودۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان و گرژی و پێکدادانەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی لە پردێ بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بە مەبەستی ڕاگرتنی گرژییەکان، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی ڕووی داوە، هانی هەردوولا دەدات کە بکەونە گفتوگۆ.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات.
هەروەها پێشوازی لە دەستبەجێ ڕاگرتنی گرژی و پێکدادانەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات و ڕەزامەندیشە کە ڕاگرتنی شەڕ و گرژی بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان ئەنجام بدرێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان پێشوازی لە دەستپێکردنی دانوساندن لەگەڵ بەغدا دەکات بە زووترین کات و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی و بە بێ هیچ پێش مەرجێک.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
21-10-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,385
Scrivi il tuo commento su questo articolo!