ئینێکس
2-11-2017
بەڕێزان،
بەڕێزەوە، داوای کشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 5/9714/A/7 کە لەلایەن لیژنەی/کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە 23ی تشرینی یەکەم، لە دژی تۆڕی میدیایی #ڕووداو# دەرکرا، دەکەین.
رووداو ئەندامێکی ئینێکسە، کە ڕێکخراوێکی هاوئاهەنگی نێوان زیاتر لە 50 کەناڵە لە سەرانسەری جیهان. ئینێکس پشتیوانی لە ئازادی گەیاندنی میدیایی لەنێوان ئەندامەکانی، هەروەها پشتیوانی لە بنچینەکانی ڕاپۆرتی دادپەروەرانە، توانای ڕۆژنامەڤانی بۆ کارکردن بە سەلامەتی و بەبێ ترس و، بێ هەڕەشە دەکات.
ئێمە لەگەڵ هاوبەشە میدیاییەکانمانداین. بەتووندی لەدژی هەر هەوڵێکین کە دەدرێت بۆ داخستنی گەیاندن و وەستاندنی کارەکانیان، یان هەر هەوڵێک بۆ وەستاندنی توانای جێبەجێکردنی کارەکانیان بۆ گەیاندنی ڕاپۆرت لەسەر ڕووداوەکانی عێراق و شوێنەکانی دیکە.
لە چالاکییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی دژ بە داعش لە عێراق، ئینێکس و ئەندامەکانی، بەتەواوی پشتیان بەو بەرهەمانە بەستبوو، کە لەلایەن تیمی کامێرا و پەیامنێرانی ڕووداو وێنەیانگیرابوو. تیمی میدیایی ڕووداو بە شێوەیەکی پرۆفێشناڵانە و بە فراوانی ڕووماڵی پێشڕەوییەکانی یەکەکانی سوپای عێراقیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی خاک لە دەستی داعش کردووە. تیمی ڕووداو هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوە، ڕووماڵی هەوڵەکانی عێراقیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و شارە گرنگەکانی دیکە کردووە.
یەکێک لە پێشکەشکارە هەرە بەنێوبانگەکانی ڕووداو، شیفا گەردی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەکاتی ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و داعش لە شەڕی موسڵ شەهید بوو.
داوا دەکەین ئەو بڕیارە بۆ داخستنی ڕووداو بکشێندرێتەوە و هەموو هەڕەشەکانیش لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژنامەڤانانی ڕووداو هەڵبگیرێت.
ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئینێکس پێکهاتووە لەم ئەندامانە و پشتیوانی لە تیمی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئینێکس دەکەن لەم داوایەدا:
CBS - USA
SKY - UK
RTL - GERMANY
SIC PORTUGAL
VTM - BElGIUM
TV4 - POLAND
NTV - RUSSIA
CARACOL - COLOMBIA
M6 - FRANCE
هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنتان لە پێشدا بەرزدەنرخێنین
لەگەڵ ڕێز
ئەدریان وێڵز، بەڕێوەبەری گشتی
02-11-2017