بەکلکی مراکی ڕاگەيشت يان بەکلکی مراکی ڕاناگات
کەسێک لە خوانێک داوەتکراوە زۆر درەنگ فريا بکەوێت و بەرماوەی بەرکەوێت دەوترێت بەکلکی(مراک)ی ڕاگەيشت ئەوە گوزرارشتە ڕاستەقينەکەيە، مراک لە ملعەقەی زمانی عەرەبيەوە هاتووە کەوچک کورديەکەيەتی، بەلام بووە بە دەربڕ بۆ کۆمەڵێک هەولوێستی هاوشێوە بۆ نمونە لە خولەکانی کۆتايی ياريەک ببينی يان لەکاتی زيادکراودا گۆل يەکسان بکەيت يان بەر لەدەستپێکردنی شەڕێک بگەيتە شەڕگە و ڕۆڵت هەبێت لە هەڵنەگيرسانی شەڕە، هەندێجاريش دەوترێت بەکلکی کەوچکا ڕاناگات واتە تازە درەنگە فريای هيچ ناکەويت و کارەکە زۆری لێ ڕۆيشتووە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 637
Scrivi il tuo commento su questo articolo!