لە ڕوونکردنەوەیەکدا، #وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان# دەڵێت دیارە چەند لێدوانێک لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار بەڕێزان عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر لە چەند سایتێکی ڕاگەیاندنەکان دراوە، سەبارەت بەو نەوتە خاوەی کە بۆ پاڵاوگەکان دابینکراوە، ئێمە وەک وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گشت ئەو بوختانانە ڕەتدەکەینەوە کە بەداخەوە لەم بارودۆخە ناسکەدا دیسان هەستاون بە تۆمەتبەخشینەوە کە مەبەستیان تەنها چەواشەکارییەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بە چوار خاڵ کردووە و دەڵێت دەمانەوێ ئەم ڕاستییانە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.
یەکەم: هەموو ئەو بەرهەمە نەوتییانەی کە بەرهەمدەهێنرێن بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستانە و هاووڵاتییانمان سودی لێوەردەگرن.
دووەم: نرخەکەی هەمان میکانزمی فرۆشتنی نەوتی خاوی هەرێمە لە بەندەری جیهان.
سێیەم: پێشوەختە پارەیان لێوەرگیراوە و بە بەردەوامی پاکتاوی ژمێریاریان لەگەڵدا دەکرێت.
چوارەم: بە هەمانشێوەی کۆمپانیای (تێگرێس) بە هەمان پرۆسە ڕۆژانە بڕی پێنج هەزار تۆن بۆ کۆمپانیای قەیوان لە تەقتەق دابینکراوە بۆ هەمان مەبەست.[1]
16-11-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,802
Scrivi il tuo commento su questo articolo!