بۆتە ئەسکوێ لە هەموو چێشتان هەيە
ووتراويشە لە هەموو هيزەيەک ئەسکووە، ئەسکو يان ئەسکوێ کەوچکێکی گەورەی کلک درێژە ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە لەهەموو بابەت و کار و کۆڕ وکۆبونەوە و گروپ و کۆمەڵە و ڕێکخراوێکدا ئەندامە و قسە و هەڵوێستی خۆی هەيە بەتەوسەوە به و ئيديۆمە گوزارشت لە جاڕسی دەکرێت و بە بێزارييەوە پێی دەوترێت(بۆتە ئەسکوێ لە هەموو چێشتان-يان-هيزەيەک هەيە).
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 731