لای هەمووان ڕوونە لەپێش دەست پێکردنی ئەمساڵی خوێندنەوە، ئێمە وەک گروپێک لە مامۆستایانی گەرمیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی #سلێمانی# و دەڤەرەکانی دی دورلە دەستی حزبی بەردەوام هەڵوێست و چالاکیمان لە خۆپیشاندان و جاڕدانی بایکۆت و کۆبوونەوە، دیبەت، گەیاندنی داواکاریەکان بە یوئێن و نوێنەری ئەمریکا لە #هەولێر# و... هەبووە و بەردەوامیش ئەبین،
بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێ پێویستە بە وردی و ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
ئێمە بە پرس و ڕاوێژ و بەگوێرەی ئەو زانیاری و پێدراوانەی هەیمانە لەسەر چەند خاڵێک کۆکین و جەخت دەکەین.
1 ئیدانەی کوشتن و گرتن و فڕاندنی هاوڵاتیان دەکەین لەلایەن میلیشیاکانی حزبەوە.
2 بەردەوامیدان بەبایکۆت و سەرتاسەریکردنی.
3 لەیەکەم ڕۆژەوە پەیام و فشاری مامۆستایان خەباتێکی مەدەنی بووە،لەم خەباتە بەردەوام دەبین و کۆڵنادەین.
4 ئێمە دڵۆپە خوێنی منداڵ و مرۆڤێکی ئەم گەرمیان و نیشتمانە لامان لە هەموو شتێ گرنگترە،
5 لەگەڵ پشتیوانیمان بۆ هەر هەوڵ و فشارێکی خۆڕسکانە و خەمخۆرانە بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ خۆپیشاندانی هیچ گروپێکی تر نین بەتایبەت کە گومان و ئەگەری بەلاڕێدابردنی زۆر و لەبارە.
#20-12-2017#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,273
Scrivi il tuo commento su questo articolo!