$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، 9 هاووڵاتیی خەڵکی #کرماشان# بە تۆمەتی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.[2]
- ڕۆژنامەی کەیهان نزیک لە ڕابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە چاپی عەرەبی ژمارەی ئەمڕۆی دا، بڵاوی کردۆتەوە کە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرپەرەشتی کراوە و لە دوو شاری #هەولێر# لە عێراق و هیرات لە ئەفغانستان بەڕێوەدەبرێن.[3]
- لە #سنە#ش خۆپیشاندان دەستیپێکرد.[3]
- کۆڵبەرێکی تەمەن 19 ساڵە، بە تەقەی هەنگی سنووریی لە #ورمێ# بە سەختی بریندار کرا.[2]
- هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی خۆپێشاندانی شارەکانی ئێران و کوردستان خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری دەڕەشاری پارێزگای #ئیلام#یان دەسبەسەر کرد. هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو خوێندکارە کوردەی بە ناوی ئیحسان محەمەدی کارناسی باڵای مێژوو لە زانکۆی تاران ڕاگەیاندووە.[2]
$باشووری کوردستان$
- منداڵێکی کوردی ئێزدی لە خانەی بیسەرپەرشتانی #موسڵ# دۆزرایەوە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 17,561
Scrivi il tuo commento su questo articolo!