ئێمە وەک دەستەی مامۆستایانی ناڕازی #گەرمیان# بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە هۆکاری گەڕاندنەوە بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و هەڵپەساردنی بایکۆت لە ئێستادا تەنها و تەنها بەهۆی دەستپێشخەری ناردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بووە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە.
بەو هۆیەوەشەوە ڕای خۆمان لە دووخاڵدا دەخەینەڕوو.
1 لێرەوە هۆشداری توند دەدەینە حکومەتی هەرێم و هەرلایەنێک لە ژێر هەرناونیشانێک بیانەوێ ڕێگری و بەربەست بۆ ناردنی موچە دروست بکەن، ئەمە بە ڕاگەیاندنی شەڕی بێ پێچ و پەنای دژ بە خەڵکی کوردستان ئەزانین و بەهیچ جۆرێک لێی بێدەنگ نابین، وە دەسەڵات لە هەستیاری دوخەکە و مەترسی هەرسهێنانی یەکجاری ئاگادار دەکەینەوە.
2 داوا لەحکومەتی عێراقی دەکەین وێڕای پەلەکردن لە ڕێوشوێنەکانی ناردنی موچەی مامۆستایان و فەرامانبەران، خۆیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و میکانیزمێکی گونجاو چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەکە بکەن.
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان
#10-01-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,037
Scrivi il tuo commento su questo articolo!