دەقی کۆنووس و ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا
1. فڕۆکەخانەکانی #هەولێر# و #سلێمانی# پابەنددەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ژمارە 148ی ساڵی 1974 هەموارکراو و سەرجەم ڕێنماییەکانی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت.
2. پشتبەستن بە ڕەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، ڕێگەنەدان بە نیشتنەوە و فڕینی هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی.
3. نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی، وەک یەکێک لە داواکارییەکانی ڕێکخراوی ئەیکاو.
4. ئیدارەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکانی ژمارە 5ی ساڵی 2008جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ پێدان و ئاشکراکردنی حیساباتی کرێی نیشتنەوەی فڕۆکەکان و باجی مانگانەی گەشتیاران.
5. کۆبوونەوەی خولی مانگانە بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەکان ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی پەیوەندیی و چارەسەرکردنی کێشەکان.
6. دانانی ڕێکخەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی بوونی دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی.
#15-01-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,044
Scrivi il tuo commento su questo articolo!