بیرۆکە و یەکەم هەنگاوی دروستکردنی یانەکە لەلایەن #ملکۆ ئەحمەد#ەوە بووە، هەر بە تەنها کاری لەپەیجی یانەکە کردووە بە وەرگێڕانی شیعری هایکو لە ئینگلیزی و فارسی وعەرەبیەوە، دواتر چەند کەسێکی دیار و پسپۆڕی بواری ئەدەبی و ئەکادیمی بوونە پاڵشت و ڕاوێژکاری یانەکە وەک شاعیری هایکونووس #قوبادی جەلیزادە# و پرۆفیسۆری یاریدەدەر: زانیار فایەق سەعید، شایەنی باسە ئەم یانەیە لە یەکەم مانگی دەستبەکاربوونیەوە سەدان هایکونووسی ناوچە جیاکانی کوردستان بەرهەمی خۆیان تێدا بڵاوکردەوە ودەیان وتار و بابەتی وەرگێڕاویان خستە بەرچاوی فانەکان. ئەدمینی پەیجی یانەکە لە فەیسبووک شێوەکار و هایکونووس #سەردار حەمید#ە.
یانەکە خاوەنی هەزاران لایکەو سەدان ئەندام، جگە لەوەی خاوەنی گۆڤارێکی ئەلیکترۆنیە بەناوی گۆڤاری #هایکیست#، هەروەها چەند دیوانە شیعرێکی کەسی و هاوبەش.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 19,616