$باکووری کوردستان$
- لە 60 گوند و ناوچەی #ئامەد# قەدەخەی هاتووچۆ ڕاگەیێندرا.[3]
- #فاتمەگوڵ دەمیرتاغ#، هاوسەرۆکی لقی مێرسینی #هەدەپە# لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.[4]
- دوای ئەوەی لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا، دادگای دیلۆک سزای زیندانیکردنی بەسەر #فەرهاد ئەنجو#، پەرلەمانتاری #شرناخ#ی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە-دا سەپاندبوو، ئەمڕۆ نووسراوی وەرگرتنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لە ئەنجوو لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیادا خوێندرایەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەشێک لە مامۆستایانی #سلێمانی# خۆپیشاندانیان دەستپێکرد دژ بە دواکەوتنی موچەکانیان.[1]
- بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و #بومەلەرزە#زانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە 20 بومەلەرزە لە سلێمانی و دەوروبەری تۆمارکراوە.[1]
- بەپێی ڕاگەیەنراوێکی #وەزارەتی پێشمەرگە#، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە ڕاوێژی سەربازیی و مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی 2018.[2]
- دەستەی سەرپەرشتی مامۆستایان لە سنوری پەروەردەی #چۆمان#ی دەڤەری باڵەکایەتی پارێزگای هەولێر بەفەرمی بۆ ماوەی یەک هەفتەی بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند داواکاریەکانیشیان بۆ شکاندنی بایکۆت ئاشکراکرد.[2]
- مامۆستایەکی زانکۆ لە #کەرکووک# کوژرا. نێوبراو ناوی عەلی یەڵماز کوشتووە بوو و خەڵکی شارەدێی بەشیری سەر بە #خورماتوو# بووە. [1]
- لەناو بازاڕی شارۆچکەی #ڕانیە# هاوڵاتییەک بەر دەستڕێژی گوللە درا و گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت، کە بکوژەکە خۆی ڕادەستکردووە و هۆکاری ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەندین شوێن لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا 59 سەربازی تورک کوژران.[4]
- لە ئەنجامی شەڕێکدا کە لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی خایەند، گوندی حەج بلێلی سەربە شارۆچکەی شییەی کانتۆنی عەفرین لە سوپای تورک و چەتەکانی پاککرایەوە.[4]
- ئەردۆغان داوا لەهێزەکانی ئەمریکا دەکات منبج چۆڵ بکەن.[1]
- #نەتەوە یەکگرتووەکان# ئەمڕۆ، داوای وەستانی بەپەلەی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا دەکات.[1]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، لە دەوروبەری گوندی حەمامێ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیان تەقاندەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئاژانسی نیشتمانی تاوان لە بەریتانیا (NCA) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان دژی تۆڕێکی گومانلێکراوی تاوان ئەنجامداوە، کە تۆمەتبارن بە هێنانی سەتان کوردی عێراق بەڕێگەی قاچاخ بۆ بەریتانیا. ئەفسەرانی ئەو دامەزراوە ئەمنییەی بەریتانیا بە هاوکاری چەند دەزگایەکی ئەمنی دیکەی وەک پۆلیس، توانیویانە 21 گومانلێکراو، کە بە ڕەگەز کوردن، لە چەند شوێنێکی لەندەن دەستگیربکەن.[3]
- پەڕڵەمانی سوید لەسەر داوای 4 پەڕڵەمانتار وەزیری دەرەوەی سویدی بانگکرد بۆ پەڕڵەمان تاوەکو لەسەر لەشکرکێشیی تورک بۆسەر عەفرین هەڵوێست وەربگرێت.[1]