ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەینیت، ئەو پارەیەی عێراق ڕەوانەی دەکات پێویستی هەرێم پڕناکاتەوە، لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێم پێویستی بە 580 ملیار دینار هەیە بۆ مووچەی مانگانە.
ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، حاکم سەرحان سلێڤانەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەمجامدا.
سەرحان سلێڤانەیی ڕایگەیاند: بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان حکومەت پێویستی بە 580 ملیار دیناری مانگانە هەیە، بەڵام حکومەتی عێراق تەنها بڕی 450 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: بەپێی دەستوری عێراق هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی بڕی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینار وەربگرێت، بەڵام ئێستا حکومەتی عێراق بەمەرجی ڕەوانەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت ئینجا بڕی 450 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.[1]
#06-03-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,591
Scrivi il tuo commento su questo articolo!