$باکووری کوردستان$
- کاتژمێر 6ی بەیانی لە ناوچەکانی سەربە گابار سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، گەریلاکانی یەژاستار یەکینەیەکی هێزی داگیرکەریان خستە ژێڕ چاودێرییەوە و کاتژمێڕ 09:45 خولەکی پێشنیوەڕۆ چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامدا، چالاکییەکە سەرکەوتووانە گەیشتە ئەنجامدا چوار سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران.[5]
$باشووری کوردستان$
- یەکەمین کەناڵی کوردی تایبەت بە ژنان بە ناوی #ژن تیڤی# دەکرێتەوە.[1]
- وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبارەی جێبەجێنەکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بۆ خستنەڕووی چەند داواکارییەک، ئەمڕۆ 8ی مارس ژمارەیەک لە ژنانی #هەڵەبجە# بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوەکی ناڕەزاتیان ئەنجامدا.[3]
- کونسڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شەڕی #داعش#ەوە کۆمپانیاکانمان نەهاتوون بۆ کارکردن لە کوردستان، بەڵام پاش ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە ئامادەن بێنە کوردستان.[3]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڕەسمی داوایان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کردووە ئه و دراما تورکیانە ڕابگیرێن کە دەبنەهۆی لاساییکردنەوەی منداڵ و ئافرەتان و دیاردەی کوشتن و خۆکوشتن زیاد دەکات.[3]
- ژنانی تەڤگەری ئازادیی لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و خەباتی ژنانیان بۆ ئازادیی و یەکسانی بەرز نرخاند.[2]
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بەگەڕانەوە و دەستبەکاربوونەوەی 295 مامۆستا و فەرمانبەری عەرەب بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی #مەخموور#.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک کە 48-ەمین ڕۆژی هێرشەکەی بە بۆردوومانکردنی #جندرێس# دەستپێکرد، پاشان چیای لەیلون ی سەربە شێراوا و گوندی ترندی سەربە ناوەندی #عەفرین# تۆپباران دەکات.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❓=KTML_Quote_Content==KTML_Red=سوپای تورک پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی عەفرینی کردە ئامانج و ئاوی خواردنەوەی بەسەر خەڵکی عەفریندا بڕی=KTML_End==KTML_Quote_End=
- سوپای تورک ناوەندی عەفرین بۆردوومان دەکات.[2]
- سوپای تورک پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی عەفرینی کردە ئامانج و ئاوی خواردنەوەی بە سەر خەڵکی عەفریندا بڕی.[2]
- لە گوندەکانی مەرسک و کەفەرجەنێی سەربە شەرای کانتۆنی عەفرین، شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا لە ئارادایە.[2]
- مەولوود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی #چڵە زەیتوون# تاوەکو مانگی 5ی ئەمساڵ کۆتاییدێت.[4]
- لە شاری عەفرین کە 48 ڕۆژە لە بەرانبەر هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیادا بەرخۆدانی ئەکرێت، ئەمڕۆ بە هەزاران ژن، کە لە هەر چوار بەشی کوردستان ولە هەریمەکانی دیکەی ڕۆژئاوا خۆیان گەیاندووەتە عەفرین، ڕژانە سەر شەقامەکان و بەرخۆدانی ژنانی شۆڕشگێر و پیئشەنگی عەفرینیان بەرز نرخاند.[5]
- سوپای تورک لە گوندی ترندی سەربە ناوەندی عەفرین، کۆمەڵکوژییەکی دیکەیان ئەنجامدا، سێ منداڵ شەهیدبوون.[2]
- تورکیا کۆنترۆڵکردنی جندرێس ڕادەگەیەنێت.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، گوندەکانی مرێمین و قورتوقلاقێ-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا و گوندی قەرەتەپەی-ی سەر بە عەفرین بۆردوومان دەکەن. هاوکات، لە گوندەکانی قورتوقلاقێ-ی سەر بە شەرا و قەرەتەپەی-ی سەر بە عەفرین، شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک-دا ڕوودەدات.[2]
- بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە هەرێمی عەفرین، شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل - #یەپەگە# لە ناوچەی جندرێسی عەفرین، هەتا کۆتایی لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی شەڕی کردووە، دواتر بۆ ئەوەی بە دیل نەگیرێت، لەنێو سەربازەکانی تورکیای داگیرکەر خۆی تەقاندۆتەوە و چالاکیی فیدایی ئەنجامداوە.[5]
- سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر سنووری شاری سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان. لە ئەنجامدا ژنێکی گەنج بە ناوی ئەمینە عەبدولرەحمان مەلا دەروێش - تەمەن 18 ساڵان بەسەختی بریندار بوو.[5]
- سوپای تورکیا بەچڕی تۆپباران و بۆردوومانی دەورووبەری عەفرینی کرد. دایکێک و چوار منداڵەکەی، لەترسی بۆردوومانەکان لەدەوری یەکدی لە ماڵەکەیان کۆببوونەوە لە گوندی ترندێ، بەڵام گوللە تۆپێک لەیەکدی کردن. سیان لە منداڵەکان بە ناوەکانی (حوسێن 15 ساڵ، فەرهاد 10 ساڵ و حەلا 14 ساڵ)گیانیان لەدەستدا و بنەفشی دایکیشیان کە تەمەنی 31 ساڵە لەگەڵ منداڵە سێ ساڵانەکەی دیکەشی بریندارن.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیسی ئەڵمانیا بەبیانووی (بەڵگە قەدەغەکان) بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر وەشانخانەی میزۆپۆتامیا لە شاری نۆیس-ی ئەڵمانیا. هێزەکانی پۆلیس دەستیانگرت بەسەر هەموو ئامێرەکانی وەشانخانەکە و بە 4 کامیۆن گواستیاننەوە.[5]