لە ماوەی 10 ڕۆژدا و بۆ پشووی #نەورۆز#، لە ڕێگەی هەرسێ دەروازە سنوورییەکانی: #باشماخ#، #پەروێزخان# و #حاجی ئۆمەران#، نزیکەی 16 هەزار گەشتیار لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، هاتوونەتە باشووری کوردستان.
نەمانی باجی گەشتیاریی سنوور، کاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران، چونکە نەورۆزی ساڵی ڕابردوو نزیکەی نۆ هەزار کەس لەو دەروازانەوە هاتبوون و، بەگشتی گەشتیاران هۆکاری هاتنیان بۆ جیاوازی نەورۆزی باشوور و بوونی ئازادی دەگێڕنەوە.
نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی 16 تاوەکو 21ی ئەم مانگە بەگشتی 76 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
چیا سەرانەیی، بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری ڕواندز دەڵێ لەگەڵ نەمانی باجی گەشتیاریی سنوورەکان و ئاسانکاری هاتنیان، چاوەڕێی بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیارانمان دەکرد، بۆیە ئامادەکاری تەواومان کردبوو، کە بتوانین لە ئاست پێشوازیاندا بین.[1]
#24-03-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,646
Scrivi il tuo commento su questo articolo!