وتەبێژی #وەزارەتی کارەبا#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، بەپێی ڕێنماییەکی نوێی #وەزارەتی دارایی#، بەشێک لەداهاتی کارەبا بۆ چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا تەرخاندەکرێت و بەشێکیش دەدرێتەوە بە کارمەندانی وەزارەتی کارەبا.
محەمەد ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەسەر ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی هەرێم، لەمەودوا ڕێژەی 8%ی ئه و پارانەی لە پارێزگاکان بۆ کارەبا کۆدەکرێنەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تۆڕی کارەبا تەرخان دەکرێت و ڕێژەی 2%ش بۆ هاندانی کارمەندان خەرجدەکرێت.
ئاشکراشیکرد، بەپێی ڕێنماییەکە ئەوانەی ژمێریارن و پارە کۆ دەکەنەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگاکانی وزەو لیژنەکانی لابردنی سەرپێچی کارەبا بڕە پارەیەکیان پێدەدرێت مانگانە لە 150 بۆ 250 هەزار دەبێت.
روونیشیکردەوە، وەزارەتی کارەبا داوای ڕێژەیەکی زیاتری داهاتەکانی خۆی کردبوو، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر 10% داوە.
وتیشی ئه و داهاتەی بۆ نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکان و دابینکردنی محەویلە و پێداویستی دیکە تەرخاندەکرێت زۆر گرنگە، چونکە لە کۆمەڵێک کێشه و ڕۆتینیاتی ئیداری و دارایی دەربازمان دەبێت، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبوو لەسەر سێکتەری کارەبا.[1]
#03-04-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,171
Scrivi il tuo commento su questo articolo!