بەئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تاگرس بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە.
شاندەکە ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی د. ئوو موس، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن-ی ئەڵمانی، کە سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی تاگرس شاندەکە گەیشتە هەولێر و لەلایەن د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دەستەی کوردستانی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی و زانستی لە مەراسیمێکدا ئؤفيسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن-ی ئەڵمانی کرایەوە. ئەو نووسینگەیە دەبێتە خاڵی پەیوەندی نێوان زانکۆکانی کوردستان و زانکۆکانی ئەڵمانیا.
تاگرس پڕۆژەیەکی گرنگی بواری خوێندنی باڵایە لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا بڕی یەک میلۆن یۆرۆی بۆ تەرخانکراوە.
لە پڕۆژەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی سەلاحەدین، سلێمانی، چەرمۆ، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، پۆلیتەکنیکی هەولێر، سلێمانی و دهۆک) بەشداردەبن. پڕۆژەکە تایبەت دەبێ بەدروستکردن و بەهێزکردنی توانای مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەرگایەکی دیکە بەڕووی زانکۆکانی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای زانستی مامۆستایان و ئاشنابوون بەپێشکەوتنەکانی جیهان، جگە لەوەش دەرفەتی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ئاڵمانیا و چیک دەڕەخسێنێت.[1]
#05-04-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,904
Scrivi il tuo commento su questo articolo!