بە پێی ئه و داتا و ئامارانەی لەبەردەستدان هەرێمی کوردستانی عێراق 1.071.303 ملیۆنێک و هەفتا و یەک هەزار و سێ سەد و سێ خێزان لە خۆ ئەگرێت، 226.661 خێزان تێیدا کرێنیشینن، کە ئەکاتە ڕێژەی 20% سەرجەم خێزانەکانی هەرێم، ئەمەش ڕێژەیەکی گەورە و مەترسیدارە.
لە پارێزگای هەولێردا 369.683 خێزان ئەژین، لەم ژمارەیە 85.994 خێزان کرێنیشینن، بەمشیوەیە لە هەولێردا 22% تێکرای هاوڵاتیانن کرێنیشینن
لە پارێزگای سلێمانیدا 441.253 خێزان ئەژین، لەم ژمارەیە، 88.867 خێزان کرێنشینن، ئەمەش دەکاتە ئەکاتە ڕێژەی 21% خێزانەکانی سلێمانی
لە پارێزگای دهۆکدا 219.295 خێزان بوونی هەیە، ژمارەی خێزانی کرێنشین 44.360 خێزانن، بەمەش ڕێژەی 20% دانیشتوان کرێنیشینن
ئایا لە چ سەردەمێکدا کرێنشینی ڕووی لە کەمبوونەوە کرد و بەره و چارەسەر چوو؟
داتاکان پێمان ئەڵێن لەسەردەمی کابینەی شەشەم بە سەرۆکایەتی بەرهەم ئەحمەد ساڵح کرێنشینی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەمبوونەوەی کرد
لە ساڵی 2009 داتاکان بەمجورە بوو
ژمارەی خێزان لە هەرێمدا: 817.229
ژمارەی ئه و خێزانانەی خاوەن خانووی خۆیان بوون: 709.515 خێزان
ژمارەی خێزانی کرێنشین 107.714
لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەکەی شەشەم و کردنەوەی پێشینەی خانووبەرە و هاوکارییەکانی بۆ هاوڵاتیان داتان بەمشێوەیەی لێهات
ژمارەی ئه و خێزانانەی پێشتر کرێنشین بوو و ئیستا بوون بە خاوەنی خانووی خۆیان 41.000 خێزان بوون، بەمەش ڕێژەی خێزانی کرێنشین لە 107.714 خێزانەوە کەمی کرد بۆ 76.881 خێزان، بەرێژەش کرێنشین تەنها 9% خێزانەکانی هەرێمی پێکدەهێنا، ئەمەش بە هەموو پێوانەیەک سەرکەوتنێکی گەورە بوو
بەڵام دوای تەواوبوونی کابینەی شەشەم بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، پیشینەی خانووبەرە ڕاگیرا و هاوکارییەکانی حکومەت نەماوە و ئیستا لە ساڵی 2018، ڕێژەی کرێنشینی گەیشتۆتە 21% خێزانەکانی هەرێم
ئامادەکردنی : ناوەندی توێژینەوەی هاوپەیمانی
#05-04-2018#