لە زمانی خۆیەوە:
من ناوی تەواوم (ڕەوەند ساڵح حەسەن)
لەساڵی 1995 دەستم کردووە بەنووسین هەرئەو ساڵە دوو شیعرم لەڕادیۆی مەدەنیەت و کوردایەتی خەڵاتی یەکەمی وەرگرت.
لەدوای ئەو ساڵەوە بەردەوام بووم لەنووسین و ناوبەناو دوور دەەکەوتەمەوەو وازم ئەهێنا، بەهۆی ئەرک و بەرپرسیارێتی ژیانی تایبەتیم.
دەرچووی کۆلێجی زمان بەشی ئەدەبیاتی کوردییە.
هەتا ئێستا خاوەنی یەک بەرهەمی چاپکراوم بەناوی #لێگەڕێن با ژنێک بدوێ#. خاوەنی چەند خەڵاتێکی براوەی فیستڤاڵم هەروەها چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان، چەند شیعرێکم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و عەربی. لە زۆر کۆڕ، چالاکی، دیمانەی تیڤی، سایتەکان بەشداریم هەبووە. چەندین شیعرم لەسایت و ڕۆژنامەکان بڵاوکراوەتەوە.
هەتا ئێستا بەردەوامم و بەردەوام دەبم.
یەک لە شاعیرە هایکونووسەکانە، ئەندامی #یانەی شیعری هایکوی کوردی#ە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,537
Scrivi il tuo commento su questo articolo!