بەرێزان هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی تێکۆشەر،
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی (ی.ن.ک)
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی سەرکردە و ڕوناکبیری گەورەی گەلەکەمان هەڤاڵ دکتۆر کەمال فوئاد،
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (#عادل موراد#) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیمان پێگەیشت نیگەرانی کردین.
بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی کۆمیتەی ڕێکخستنی دانیمارکی (ی.ن.ک) و سەرجەم کادیر و ئەندام و هەوادار و دۆست و لایەنگرانمانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و لە ئێوەی بەرێز دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە و میهرەبان دوا ئارامگەی بەهەشتی بەرین بێت و دواخەم و کەسەری بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت.
بەرێزهەڤال (عادل مراد) یەکێک بووە لە تێکۆشەرە ماندوونەناسەکانی دەستەی دامەزرێنەری (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) و (سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی) مان، هەروا بەرێزیان سیاسەتمەدارو تێکۆشەرێکی ڕۆشنبیر و نیشتمان پەروه و حەق بوێژ بووە.
لە دەستدانی ئەو سەرکردە مەزنە، کەلێنێکی گەورەی جێ هێشت لەناو سەرجەم بزاڤی کوردایەتی بە گشتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تایبەتی.
سڵاو و دروود لە گیانی پاکی ئه و سەرکردەیەمان… سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتمانی کوردستان و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان..
انا للە و اناالیە ڕاجعون
ماڵئاوا پیاوە مەزن وخەمخۆرەکەی یەکێتی
ماڵئاوا پێشمەرگە ڕۆشنبیرەکەی شاخ وشار
دروود بۆگیانی پاکی
کۆمیتەی ڕێکخستنی دانیمارکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#19-05-2018#