دواڕۆژ، نەزیر عەلی
مانگی سوری کورد ئاشکرایدەکات، نەخۆشی لە ناو ئاوارەکانی عەفرین لە هەرێمی شەهبان بڵاوبوەتەوە و بەهاتنی وەرزی هاوینیش مەترسی بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشییەکی تر هەیە.
رەشۆ عەفرینی، هاوسەرۆکی مانگی سووری عەفرین لە هەرێمی شەهبان بۆ دواڕۆژ وتی ئێستا نزیکەی 2 هەزار ئاوارەی عەفرین لە هەرێمی شەهبان هەیە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵەکان تووشی نەخۆشی پێست بوون، چارەسەرکردنی ئه و نەخۆشیەش کارێکی ئەستەمە، چونکە تەنیا 7 کلینیکی بچووک لە ناو هەموو ئه و ئاوارانەدا هەیە و پزیشکی تایبەتمەند بۆ هەموو نەخۆشییەکیش نییە.
ناوبرا وتیشی بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن، نەخۆشی هەوکردنی جگەر لە کەمپەکانی (بەرخۆدان، سەردەم، شوڕشی عەفرین) بەهۆی نەبوونی پێدوایستی و دەرمان بۆ نەخۆشەکان، ئاوارەکان ڕووبەرووی مەترسییەکی گەورەدەبن.
هاوسەرۆکی مانگی سوری کورد ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکارییەکان تەنیا لە ڕێگەی مانگی سوری کورد لە قامیشلۆ دەگەنە ئاوارەکانی عەفرین، ڕێکخراوە بیانییەکان هیچ هاوکاریان نین، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بەهانایەوە بچن و له و دوخە سەختەدا هاوکاریان بن.
لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار کوردی عەفرین لە هەرێمی شەهبان ئاوارەن و سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ناو عەفرینیش ڕێگری لە گەڕانەوەی ئه و ئاوارانە دەکەن.[1]
#26-05-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,762
Scrivi il tuo commento su questo articolo!