نووسینی: ئیبن کەمال پاشا
وەرگێڕانی: ئاوات ئەحمەد سوڵتان
گەڕانەوە بۆ لاوی، کە تەمەنی پێنج سەد ساڵە بە کوردی بڵاوکرایەوە. کتێبی گەڕانەوە بۆ لاوی، کە بە یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی دادەنرێت و ناوە ڕاستەقینەی هونەری سێکسە، نووسەرەکەی موفتی یەکەمی ئەمستەنبووڵ ئیبن کەمال پاشایە و ئاوات ئەحمەد سوڵتان کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
کتێبەکە تەنها کتێبێکی ئاسایی نییە لەنێو شارستانییەتی ئیسلامی و دەسەڵاتی عوسمانیدا، بەڵکو کتێبەکە لەسەر داوای سوڵتانی عوسمانی نووسراوە، کاتێک داوای لە موفتی یەکەمی ئەستەنبووڵ کردووە کە لە ڕووی شەرعییەوە زانیاریی پێویست لەسەر مەسەلەی سێکس و بابەتە پەیوەندیدارەکانییەوە کتێبێک بنووسێت کە هەردوو ڕەگەز بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئیبن کەمال پاشا، بە ڕەچاوکردنی شەرع و پێشکەوتنە زانستییەکانی ئەو سەردەمە کتێبەکە دەنووسێت و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا دەبێت و ئەمەش وا دەکات وەربگێڕدرێتە سەر چەندین زمان و بەڵام دوای پێنج سەد ساڵ ئێستا بە کوردی چاپ و بڵاو دەبێتەوە. [1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,545
Scrivi il tuo commento su questo articolo!