بەرێوبەری #بەنداوی دوکان#، ئاشکرایدەکات، کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی یەک چرکەدا زیاتر لە 40 مەتر سێجا ئاو بەردەداتەوە، لەکاتێکدا لە ڕابردوو 140 مەتر سێجا ئاوی بەردەدایەوە.
مەحەمەد تاهیر، بەڕێوبەری بەنداوی دوکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند سەرچاوەی ئاوی دەریاچەی دوکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان پشت بە ئاوی ڕووبارەکانی #قەندیل# و ناڵپارێز و ئیزۆپ و قەڵاچوالان و #پێنجوێن# و #قەڵادزێ# دەبەستێت، بەشە سەرەکییەکەی دیکەش لە هەردوو لقی ئاوی زێی بچوک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێتە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئاشکراشیکرد، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو لە یەک چرکەدا زیاتر لە 140 مەتر سێجا لە ئاوی #زێی بچووک# دەهاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێژەکە بۆتە 40 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
ڕوونیشیکردەوە، بەپێی بەرنامەی هاوینەی بەنداوی دوکان لە یەکی حوزەیرانەوە ڕۆژانە زیاتر لە 140 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا لە بەنداوی دوکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەدرێتەوە، چونکە بەشێکی زۆری ئەم شوێنانە ئاوی خواردنەوەیان لەسەر ئەم دەریاچەیەیە.
وتیشی بەرنامەی بەردانەوەی ئاوی هاوینەی بەنداوی دوکان تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوامدەبێت، بەمەش ڕۆژانە 3 سانتیمەتر لە ئاوی دەریاچەی دوکان کەمدەکات.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، ئەویش بەهۆی گرتنەوەی بەشێک لە ئاوی دیجله و زێی بچووک لەلایەن تورکیاو کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.[1]
#07-06-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,234
Scrivi il tuo commento su questo articolo!