بەڕێز: جەنابی سەرۆک کۆماری تورکیا #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#
لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خۆتان و حزبەکەتان و هەموو خەڵکی تورکیا دەکەم، بە بۆنەی ئه و سەرکەوتنە مەزنەی بەدەستتانهێنا.
ئاشکرایە کە پێگەی تورکیا لەرووی جیۆپۆلەتیکیەوە زۆر گرنگە لە ناوچەکه و تورکیا وڵاتێکی گەورە و گرنگە، به و پێیەشی دراوسێین زۆر خاڵی هاوبەشمان هەیە، پێشمانوایە ئیدارەدانی وڵاتێکی گەورەی وەکو تورکیا کارێکی ئاسان نییە، بەڵام بۆ جەنابتان کە توانیوتانە بە دەست و بازووی خۆتان بگەنە ئه و پۆستە چاوەڕوانی زۆرتان لێدەکرێ، هەر بۆیە پێویستە هەموومان بەخۆماندا بچینەوە و چارەسەری کێشەکان بکەین و ئەوەی بە ئاشتی و گفتوگۆ چارەسەر دەکرێ هیچ ڕێگایەکی تری نییە بۆ گەیشتن بە دیموکراسیەت.
لە ڕابردووداو لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ جەنابتان زۆر ڕاشکاوانه و ڕاستگۆیانە پێمانڕاگەیاندن کە تەنها بە دایەلۆگ کێشەکان چارەسەر دەکرێن، چارەسەری کێشەی گەورەش پێویستی بە پیاوی گەورەیە، هەر ئه و ئازایەتییەش لە جەنابتان چاوەڕوان دەکرێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بنەڕەتی کورد لە تورکیاو کۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان.
جارێکی تر ئەم سەرکەوتنە مەزنەتان پیرۆزە.
#کۆسرەت ڕەسول# عەلی
جێگری سکرتێری گشتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#25-06-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,573
Scrivi il tuo commento su questo articolo!