ژنی خراپ مناڵی ڕەسەنی لێ ناکەوێتەوە
ژنی خراپ مناڵی باشی لێ پەروەردە نابێت، ئەم پەند وئيديۆمە دوو سەرەيە دەکرێت بوترێت پياوی خراپ کوڕی چاکی لێ ناکەوێتەوە، يان ژنی باش مناڵی ڕەسەنی لێ دەکەوێتەوە، مەبەستی سەرەکی شيرخواردن و ڕەگەز و تۆرەمەی دسن و ڕەسەنە، ووتراوە (گوجيلەی گورگ خنکێن لە دێڵەحيز هەڵناکەوێت)، يان (داکێ ببينە و دۆتەی بخوازە) يان(دێری ڕەسەنه) يان(رەحمەت لەشيرت) کورد تا ئەمرۆش وابير دەکاتەوە دايکی ڕەسەنە مناڵ گۆش و پەروەردە دەکات، باوک وبابەکان بای دەشتن و خەريکی بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆژوون، دەوترێتيش(ژنێک لە پشت هەموو پياوێکی گەورەوە هەيە) يان(ژنێک لەپشتی هەموو تاوانێکەوە هەيە) کورت و کرمانجی يەکەم قوتابخانە و فێرگەی گۆشکراوی مناڵ ئامێز و شيری دايکيەتی، پاک و حەڵال بێت مناڵ بەدەگمەن دەردەچێت له و پەروەردە پاکەی ئامێز و شيرە حەڵالەی چونکە دايکە ڕەسەنەکان يەکێک لەتووکەکانيان(دوعا) لەکاتی توڕەبوون لەمناڵەکانيان دەرێن(ئه و شيرەی منت لێ حەرام بێت کچم يان کوڕم).
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 791
Scrivi il tuo commento su questo articolo!