ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی دادگوستەریی شاری #بۆکان# باسی لە 936 حاڵەتی تەڵاق لە یەک ساڵی ڕابردوودا، لەو شارە کردووە.
عەلیڕەزا نەورۆزی ڕایگەیاند: لە ساڵی 96، 2 هەزار و 848 پرۆسەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە شاری بۆکان تۆمار کراوە و لەو ڕێژەیەش 936 حاڵەتی تەڵاق ڕووی داوە.
نەورۆزی، سەرەکییترین هۆکاری لێکجیابوونەوەکانی لە شاری بۆکان بۆ کێشەی ئەخلاقی و کاریگەری دونیای مەجازی گەڕاندەوە.
ناوبراو هەروەها، ژمارەی لقەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی شاری بۆکانی بە 11 لق ناوبرد و ڕایگەیاند: لقێکی سەربەخۆی یەکەی بەڕێوەبەری سزای مەدەنیی لە لقەکانی ئیعلامی، دوو لقی تایبەت بە ئاشتی و پێکەوەسازان و 8 لقیش بۆ دەرکردنی حوکم تەرخان کراوە.
بەرپرسی دادگوستەریی شاری بۆکان ئاماژەی لەوە کردووه کە 65 لەسەدی دۆسیەکان پێش لە شۆرای چارەسەریی کێشەکان چارەسەر کراون و لەو پێوەندییەدا، ڕایگەیاند: 3 هەزار و 500 حاڵەت لەو دۆسیەیانە بە ئاشتبوونەوە و پێکەوەسازان کۆتایی پێهاتووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئاماری ڕووداوی هاتوچۆکان لەو شارە کرد و ڕایگەیاند: 3500 حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، لەو شارە ڕووی داوە، کە لەو ڕێژەیە 52 حاڵەتی گیان لە دەستدانی لێکەوتووەتەوە و 620 حاڵەت بریندار و ئەوانی دیکە تەنیا زیانیان بەرکەوتووە.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بە زیندانیکردنی هاووڵاتییان لە ساڵی ڕابردوودا کرد کە 1200 کەس زیندانی کراون گوتی: لە ئێستادا زیاتر لە 550 زیندانی لە زیندانی ئەو شارەدا بوونیان هەیە.[1]
#03-07-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,507
Scrivi il tuo commento su questo articolo!