Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 520,225
Immagini 105,253
Libri 19,559
File correlati 98,152
Video 1,414
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
فوئاد قەرەداغی : دەربارەی دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی

دەربارەی دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی
فوئاد قەرەداغی : دەربارەی دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی
بۆ (گۆڤاری سڤیل) دەدوێت …
تێبینی
لە ژمارە (208) ڕۆژی شەممە 30 / 11 / 2013، ی گۆڤاری (سڤیل) بەشی یەکەمی دیمانەیەک دەربارەی (کۆمەڵەی مارکسی لێنینی کوردستان – عێراق) کە دوای چەند ساڵێک ناوی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) ی لێنرا، بڵاوکراوەتەوە، بە پێویستمزانی لێرەدا پێشکەش بە هاوڕێیان و دۆستانمی بکەم، بەشەکانیتریش دوای پەخشکردنی لە گۆڤارەکەدا بەهەمان شێوە پێشکەشتانی دەکەم. (فوئاد قەرەداغی)
دەقی دیمانەکە
هەموو ئەو هاوڕێ و کەسایەتییانەی لەم دیمانەیەدا ناویان هاتووە ئەوپەڕی ڕێزیان لەلامان هەیە، داوای لێبوردنیان لێدەکەم کە هیچ پێشگرو پاشگرێکی وەک (کاک و براو مامۆستاو شەهیدو … هتد) م بە ناوەکانیانەوە نەلکاندووە، وەک پێڕەوکردنی شێوازی سەردەمیانەی نووسین. (فوئاد قەرەداغی)
سڤیل: مامۆستا فوئاد قەرەداغی، کەی دەستی بەکاری سیاسی کرد؟ چۆن و لەرێی کام ڕێکخستنەوە ؟ دەستان بەکاری حزبی کرد ؟
قەرەداغی : دوای شۆڕشی 14 ی تەموزی، 1958 لەگەڵ کردنەوەی قوتابخانەکاندا، چوومە ڕیزی (یەکێتیی قوتابیانی کوردستان)ەوە. ئەو کاتە قوتابی پۆلی دووەمی ناوەندی بووم لە ناوەندیی #سلێمانی#ی کوڕان. ساڵی خوێندنی 1959 / 1960 لە ناوەندیی شۆڕشی کوڕان، کەیەکەم ساڵی کردنەوەی بوو، پارتی یەکەم شانەی لەو ناوەندییەدا ڕێکخست، من ئەندامێکی ئەو شانەیە بووم
سڤیل: لەناو پارتیدا تا چ ئاستێک لەپلەی حزبیدا ڕۆشتن ؟
قەرەداغی : دوا ئاستی پلەی حزبیم لە نێو #پارتی دیموکراتی کوردستان# (باڵی مەکتەبی سیاسی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و، دوای یەکگرتنەوەو تێکەڵبوونەوەی هەردوو باڵەکەش، ئەندامی لقی چوار بووم.
سڤیل: بەڕێزت لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی جیا نەبونەوە؟
قەرەداغی : من هەر لەسەرەتاوە تا تێکەڵبوونەوەی هەردوو باڵەکە لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسیدا بووم.
سڤیل: تا ساڵی چەند لەگەڵ پارتی مایتەوە؟
قەرەداغی : هەتا سەرەتای مانگی ئابی 1971. ئەو کاتە یەک حزب هەبوو بەناوی پارتییەوە بەسەرۆکایەتی بارزانی مستەفا.
سڤیل: دوای ئەوە ئێوە دەستتان کرد بە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵە، یان چی ئەی ساڵی 71 کام حزبی تر هەبوو ئاشکراو ڕاگەیەنراو بێ ؟
قەرەداغی : من لە ئابی 1971 دا وازم لە پارتی هێنا، پێشتریش لە کۆتایی تەموزی هەمان ساڵدا، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم لە کۆمەڵە جیابووینەوەو وازمان لێهێنا، دوای ئەوەی ساڵێک و دوو مانگ کارمان تێداکرد. دوای ساڵی 1971 تا هەرەسی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1974 دا، تەنها پارتی و حزبی شیوعی (هەرێمی کوردستان) ئاشکراو ڕاگەیەنراو بوون.
سڤیل : ئێوە لەدامەزرێنەرانی کۆمەڵەن، یان لە کادرە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەن. بەشێک لە ڕۆشنبیرانی سیاسی پێیان وایە کە کۆمەڵەی مارکسی لینینی یان کۆمەڵەی ڕەنجدەران دروستکراوی باڵە ڕۆشنبیرەکەی نێو باڵی مەکتەبی سیاسی پارتییە، بەشێکی تریش پێیان وایە کۆمەڵە زیاتر بە کاریگەری کۆرشی لاشائی و ئەو ڕۆشنبیرە چەپانەیتری سازمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئیرانی ئەوسا دروست بوون کە هاتوونەتە سلێمانی، ئایا جەنابت چۆن لەو بابەتە دەڕوانیت؟
قەرەداغی : پێمخۆشە لە توێی وەڵامەکاندا چەند شتێکی نێو پرسیارەکەش ڕاستبکەمەوە:
– دامەزرێنەرانی کۆمەڵە تەنها چەند کەسێک نەبوون، بەڵکو هەموو ئەو هاوڕێیانە بوون کە کاریان بۆ دامەزراندنی کردووە، ئەوانەی دڵسۆزانە وەک کادیر هەڵدەسووڕان و بەخەمی پێکهێنانی ئەم ڕێکخستنەوە بوون، بۆیە پێمباشە بەو تێکۆشەرانە بوترێت (هەڵسووڕاوان) ی سەرەتا، ئیتر ئەوەی یەکێک لە یەکێکیتر زێتر ڕۆڵی هەبووە، لە بایەخی کاری هەموو ئەوانیدیکە کەمناکاتەوە. من یەکێکم لە هەڵسووڕاوانی سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەو شەرەفی ئەندامەتی دەستەی دامەزرێنەرو یەکەم کۆمیتەی سەرکردایەتیی و جێگری یەکەم سکرتێری کۆمەڵەم هەیە.
– کۆمەڵە دروستکراوی” باڵە ڕۆشنبیرەکەی نێو باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی ” بەگشتی نەبوو، بەڵکو تەنها بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوون و تێکۆشانی ڕٶشنبیرانی چەپی ماویستی نێو ئەو باڵەی پارتی بوو.
– ئەو ڕێکخراوە چەپە ئێرانییەی لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا هاتنە سلێمانی ناوی (سازمانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی) نەبوو، بەڵکو بە (سازمانی ئینقیلابی حزبی تودەی ئێران) دەناسرا. ئەم ڕێکخراوە لە حزبی تودە جیابووبۆوە، لە ئەوروپا دروست بوو بوو و بەناوی (سازمان انقلاب حزب تودە ایران در خارج از کشور) کاریان دەکرد، کە بڕیاریان دا بۆ خۆرێکخستن لەنێو ئێران و زەمینەخۆشکردن بۆ شۆڕش بگەڕێنەوە، سەرکردایەتییەکیان بۆ ناوەوەی ئێران پێکهێنا، کۆرشی لاشایی کەسی یەکەمی ئەو سەرکردایەتییە بوو.
سەبارەت بە کاریگەریی سازمانی ئینقیلابی لەسەر ئاڕاستەکردنی ئێمە بەرەو ڕێبازی ماویستی ڕاستییەکە نکوولی لێناکرێت، بەڵام ئەوە تەنها هۆکار نەبوو، چونکە ڕستێک هۆکاریدیکە هەبوو کە ئێمەی بەرەو ئەو ڕێبازە دەبرد (ئەو هۆکارانەم لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا لەسەر مێژووی دامەزراندنی کۆمەڵە دەستنیشانکردووە و دەتوانن لە هاوڵاتی ژمارە 411 و 412 ی ڕێکەوتی 6 و 9 ی نیسانی 2008 دا بیخوێننەوە)، لەڕاستیدا ئێمە خۆمان ئامادەییمان تێدابوو، بۆیە هاتنی ئەوان بووە هۆکاری دەرەکی تا مەیلی چەپی ماویستی نێو ئێمە بخەمڵێ و دواتر ببێتە پڕۆژەی بنیاتنانی ڕێکخراوێکی مارکسی لێنینی. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە کۆرشی لاشایی تەنها ئەو ماوەیەی لەسلێمانی بوو کاریگەرییەکی ڕۆشنبیریی لەسەرمان هەبوو، چونکە کاتی دامەزراندنی کۆمەڵە ئەو گەڕابووەوە بۆ ئێران و لەوێ گیرا، بەرگەی ئەشکەنجەی نەگرت، ڕووخاو دواتر بووە باوەرپێکراوێکی دیوانی شاهەنشاهی ئێران. لێرە، لەسەروبەندی دامەزراندنی کۆمەڵەدا، دوو هاوڕێیدیکەی سازمانی ئینقیلابی کاریگەرییان هەبوو، ئەوانیش (خوسرەوی سەفایی و ئیرەجی کەشکولی) بوون کە بەناوی (قوباد و ئیسماعیل) دەناسران، تەنانەت مامجەلال کوڕی دووەمی بەناوی هاوڕی قوباد (خوسرەوی سەفایی) یەوە ناونا، کە ئەوکاتە لە ئێران گیرابوو و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیبەختکردبوو.
سڤیل : لەدروستبوونی کۆمەڵەدا باسی چەند ئەڵقەیەکی ڕۆشنبیری یان چەند گروپێک دەکرێت کە کۆمەڵە لە یەکگرتنی ئەو گروپانە درووست بووبێت، ئایا لە ڕاستیدا درووستبوونی کۆمەڵە وەکو جەنابتان یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی ئەو ڕێکخراوەیت چۆن بووە؟
قەرەداغی : ئەگەرچی ژمارەی گروپەکان و کێو کێن، گرنگییەکی ئەوتۆی نییە بۆ نووسینەوەی ئەو مێژووەو، تا ئێستا چەند جارێک لەو بارەیەوە، ئەوەندەی ئەو کاتە ئاگاداربووبم، نووسیومە، لێرەدا جارێکیدی، وەک خۆی بەیانی دەکەمەوە :
– سەرەتا جموجۆڵێکی گشتی لەنێو ڕۆشنبیرە ماویستەکانی نێو باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی هەبوو بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنێکی نوێ، دوای ئەوەی بەیاننامەی 11ی ئادار دەرچووبوو، حزبەکەی ئێمە شکستی هێنابوو.
هەر لەو سەرەتایەدا کۆبوونەوەی هاوڕێیان لە دەوری یەکتری شێوەیەکی ڕێکخراوەیی وەرنەگرتبوو، زێتر ئاڵوگۆڕی بیروڕاو گەڕان بوو بە دوای چارەسەرکردندا.
دواتر، دوو گروپ پێکهات، یەکێکیان بریتی بوو لە شەهابی شێخ نوری و فەرەیدوون عەبدولقادرو فازیلی مەلامەحمود، من و دلێر صدیق- یش بەم گروپەوە پەیوەست بووین. ئەم گروپە پەیوەندی بە کۆمەڵێک هاوڕێی سلێمانییەوە هەبوو، گروپەکەیدی #نەوشیروان مستەفا#و مەحمودی مەلا عیززەت و چەند کادیرێکی لق و لیژنەی ناوچەی سلێمانی پارتی (باڵی مەکتەبی سیاسی) بوون کە دوای بەیاننامەی ئاداری 1970 هاتبوونە بەغدا. هاوڕێیان داوایان لێکردم چاوم بە مامجەلال بکەوێت و بوونی گروپەکەمانی لەلا بدرکێنم. کاتێک قسەم لەگەڵ مامجەلال کرد، ئەو یەکسەر خۆشحالی خۆی نیشانداو پێی وتم کە گروپێکیدیکەش هەن (ناوی مەحمودی مەلا عیززەت و نەوشیروان مستەفای برد)، هەستیشم کرد هەموو شتێک ئاگادارە. مامجەلال پێشنیازی ئەوەیکرد کە ئێمە (ماویستەکانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی) گروپێک بین و هەوڵبدەین ئەو دووگروپە یەکبخەین. بۆ ئەم مەبەستە قسەی لەگەڵ ڕەفعەتی مەلاو بەکر حسێن کردو، لەسەر ڕای من قسەکردنی لەگەڵ نورەدین عەبدولرەحمان دواخست. ئەم هەوڵەی بۆ یەکخستنی ئەو دووگروپە، لەلایەن مامجەلالەوە درا، سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە بڕیاری دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمان دا، بەکر حسێن کشایەوەو ئامادەی کارکردن نەبوو، ڕەفعەتی مەلاش دوای دوو کۆبوونەوە نەهات، ئەوەی مابووینەوە ئەرکەکەمان لە ئەستۆگرت. ئەمە واقیعەکەبوو کە تەنها دوو گروپ بوو، گروپی سێیەم پێشنیازی مامجەلال بوو بۆ یەکخستنی هەوڵی هەردوو گروپەکە.
سڤیل : فەریدوون عەبدولقادر باسی ئەوە دەکات کە تۆو ئەو پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەتان نووسیوەتەوە. ئایا ئێوە بە بۆچوونی خۆتان پەیڕەوی کۆمەڵەتان نووسیوە یان ڕاوبۆچوونی هاوڕێکانیشتان وەرگرتووە؟
قەرەداغی : ئەرکی نووسینی بەرنامەو پێڕەوی ناوخۆی کۆمەڵە لە کۆبوونەوەیەکدا بەمن سپێردرا و لەکۆبوونەوەی دواتردا لەلایەن دەستەی دامەزرێنەر، کە فەرەیدوون عەبدولقادر یەکێکیان بوو، پەسەندکرا و، فەرەیدون چاپیکردو بەرگێکی جوانیشی بۆ دروستکرد. چاپی یەکەمی ئەو بەرنامەو پێڕەوە تا ئێستا دیارنییە، هەرکاتێک دەرکەوت دەتوانن بەراوردی بکەن لەگەڵ نووسینەکانی ئەو کاتەمدا بۆ ڕاستاندنی ئەوەی کێ نووسیویەتی.
لەڕاستیدا ئێمە هەموومان کۆک بووین لەسەر بەرنامەی ڕێکخراوێکی ماویستی و پرنسیپەکانی، بۆیە گرفتێکمان نەبوو لە داڕشتنی بەرنامەکەدا، هەرچەندە بەلێکدانەوەی ئەمڕۆم کارێکی بێرۆکراتیانەی تاکڕەومان کردووە، بەبێ ئەوەی پێشەکی وەک پڕۆژەیەک بیخەینە بەردەم هاوڕێیانمان لە شانە سەرەتاییەکاندا، خۆمان نووسیمان و خۆمان پەسەندمانکردو وەک دەستووری کاری کۆمەڵە دامانبەزاندە خوارەوە.
سڤیل : ئایا کاری نووسینەوەی پەیڕەوی ڕێکخراوێک بۆ ئەو کاتەی کوردستان زەحمەت نەبوو؟
قەرەداغی : نووسینەوەی بەرنامەو پێڕەو بۆ ڕێکخراوێک، نە ئەوساو نە ئێستاو نە لەدواڕۆژیشدا کارێکی گران نییە. کۆمەڵگای کوردستان، کۆمەڵگایەکی چینایەتییە، هەرچینە لە پێگەی بەرژەوەندییە چینایەتییەکانی خۆیەوە بەرنامەی خۆی دیاریدەکات و، بەو ئاڕاستەیە کاردەکات کە جیهان بە مەیلی چینایەتی خۆی بنیاتبنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دان بەوەدابنێم کە بەرنامەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی زانستییانەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی دانەڕێژرابوو، زیاتر ئەرکەکانی شۆڕشی دیموکراتی نوێ و ستڕاتیژی کۆمۆنیزمی لەخۆگرتبوو. بۆ نووسینیشی سوودم لەچەند سەرچاوەیەک وەرگرت، بە پلەی یەکەم بەرنامەو پێڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی نۆیەم کۆنگرەی حزبی کۆمۆنیستی چین لەساڵی 1969 دا.
سڤیل: وەکو خۆت باست کردووە تۆ پاش ماوەیەکی کورت لە دامەزراندنی کۆمەڵە کە وابزنم سال ونیوێکە وازت لە کۆمەڵە هێناوە. ئایا هۆکاری دیارو بابەتیت هەبوو بۆ وازهێنانت لەو ڕێکخراوە لەو قۆناغە زووەی ڕێکخراوەکەدا ؟
قەرەداغی : کۆمەڵە وەک ڕێکخراوێکی مارکسی – لێنینی، واتە کۆمۆنیستی خۆی پێناسەکرد. دیارە یەکێک لەو بابەتانەی هەر ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی بەرەوڕووی دەبێتەوە سنووری کارکردن و ناسنامەی ئەو حزبەیە کە دەیەوێت بونیادی بنێت. ئەم خاڵە سەرەتا لەنێو کۆمیتەی سەرکردایەتیداو دواتر لەنێو ئەندامانی ئەو کاتەی کۆمەڵەدا ناکۆکیی لێکەوتەوە. تەوەرەی ناکۆکییەکە بریتی بوو لەوەی: کۆمەڵە دەستەیەکی بزوتنەوەی نوێی کۆمۆنیستی دەبێت لە عێراقداو بۆ پێکهێنانی حزبێکی کۆمۆنیستیی لە سەرانسەری عێراقدا خەبات دەکات، یان ڕێکخراوێک دەبێت بۆ پێکهێنانی حزبێکی کۆمۆنیستیی کوردستانی کە سەرکردایەتی شۆڕشی ڕزگاریی نەتەوایەتی کورد (شۆڕشی دیموکراتیی نوێ) بکات. من و چەند هاوڕێیەک ئەوەی یەکەمیانمان پێ ڕاست و گونجاو بوو لەگەڵ پرنسیپەکانی ڕێکخستنێکی لێنینیدا، لەبەر ئەوە لە ململانێکەدا بە (عێراقچی) ناوزەدیان کردین و، دوای ساڵێک ململانێ پێکەوە هەڵماننەکردو دوای ڕاپرسییەک لەریزەکانی ڕێکخستندا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ناکۆکییە، بڕیاری چوونە دەرەوەمان دا.
سڤیل: بەڵام باسی ئەوە هەیە کە ئێوە ویستوتانە کۆمەڵە بەرەو بەشێک لە حزبی شیوعی عێراقی ببەن، ؟ ئەوە تاچەند ڕاستە، هەر تەنها بروای مارکسی ئێوەی لە شێوعی نزیک دەکردەوە یان ئەو قسانە بنەمادارن کە موعجیبی حزبی شیوعی وایکردووە کۆمەڵە بەو ئاراستەیە ببەن؟
قەرەداغی : ئێمە حزبی شیوعیمان بە حزبێکی ڕیڤیژنیست دەزانی، واتە بە حزبێکی هەلپەرستی ڕاستڕەوی خرۆچێڤی، بۆیە ئەو تۆمەتە هیچ بنەمایەکی ڕاستگۆیی تێدا نییە، برایانی ” کوردستانی” بۆ کەسبی سیاسی و ڕێکخراوەیی ئەم تۆمەتەیان دایە پاڵمان، بەڵام نەک بەوەی بمانەوێ بچینە حزبی شیوعییەوە، بەڵکو بەوەی دەمانەوێت ڕێکخستن بەرەو قیادەی مەرکەزی ببەین.
سڤیل : بەڵام دوای جیابونەوە ئێوە لەکۆمەڵە، وەک باس دەکەن ئێوە پەیوەندیتان لەگەڵ قیادەی مەرکەزی حیزبی شیوعیدا دروستکردووە، چۆن دروست بوو لەسەر چ ئەساسێک؟
قەرەداغی : چەند جارێک لە نووسینەکانمدا ئەم ” تۆمەت ” ەم ڕەتکردۆتەوە، بەڵام دیارە هێشتا ڕوونکردنەوەی زیاتری دەوێت، بۆیە لێرەدا تیشک دەخەمە سەر هەندێ لەو ناڕۆشنییەی پەیوەندی بەساڵەکانی ئەو مێژووەوە هەیە :
• دوای جیابوونەوەمان لە کۆمەڵە، پەیوەندی و کۆبوونەوەو گفتوگۆکانمان لەنێوان خۆماندا چڕترکردەوە، جارێکیدی پرسیاری ” دەبێ چیی بکەین ؟ ” پێویستی بە وەڵامدانەوە هەبوو. ئەم ماوەیە نزیکەی دە مانگی خایاند، هەموومان کۆک بووین لەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوێکیدیکە تەنها (فاضل مەلا مەحمود) نەبێت کە ڕای وابوو بچینە ڕیزەکانی حزبی شیوعی (قیادەی مەرکەزی) یەوە، دوای چەند مانگێک ئاگاداری کردین کە ئیلتیزامی بە ئێمەوە نامێنێ و چووەتە ناو قیادەی مەرکەزی. ئێمەش ئەو هاوڕێیانەی پێکەوە مابووینەوە لە ئایاری ساڵی 1972 دا ڕێکخراوێکی نوێمان دامەزراند بە ناوی (رێکخراوی مارکسی لێنینی شیوعییەکانی عێراق). ئەم ڕێکخراوە تا ساڵی 1974 کاریکرد و بەهۆی بنبەستبوونیەوە خۆی هەڵوەشاندەوەو، ئەندامەکانی سەرپشک کرد کە خۆیان بڕیاری چارەنووسی سیاسیی خۆیان بدەن. من و چەند هاوڕێیەک دانیشتین و وازمان لە کاری سیاسی هێنا، بەڵام هاوڕێکانیتر، دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و جیابوونەوەی باڵێک لە قیادەی مەرکەزی بەناوی (وحدة القاعدة) وە، کە فاضلی مەلا مەحمودو عادل عبدالمهدي (أبو أمل) لە کەسە دیارەکانیان بوون، بەو ڕێکخراوەوە پەیوەست بوون. من پەیوەندی دۆستانەم لەگەڵ (وحدة القاعدة) هەبوو تا ئەوکاتەی زۆربەی ئەندامەکانی ڕوویان لەهەندران کردو ئیتر هیچ چالاکییەکی نەما. کەواتە ڕاستە بەشێک لەو هاوڕێیانەی ئێمە کە لە کۆمەڵە جیابووینەوە کاریان لە قیادە مەرکەزیدا کرد، بەڵام دوای چەند ساڵێک نەک وەک ئەوەی دەیدەنە پاڵمان (گوایا) بە پلانی قیادەی مەرکەزی ئێمە جیابووبێتینەوەو پەیوەندی ژێر بەژێرمان هەبووبێت، لەکاتێکدا هەرگیز ئەوەشمان نەشاردۆتەوە کە دۆستی قیادەی مەرکەزی بووین و، ئەوان، زیاتر لەهەر ڕێکخراوێکیدیکە لەعێراقدا، لەڕووی بیروباوەڕەوە لێمان نزیک بوون.
سڤیل:ئەوانەی کە بانگەشەی کوردستانی بونیان دەکرد کێ بوون ؟ کام سەرکردانە بوون؟
قەرەداغی : هەموو ئەو هاوڕێیانە بوون کە دوای چوونە دەرەوەی ئێمە لە کۆمەڵە کاریان دەکرد هەتا ئەو کاتەی کۆمەڵە هەڵوەشێندرا.
سڤیل: ئەو فشارانەی دەخرانە سەر ئێوە چۆن بوون، ئێوە بێزارکران لە کۆمەڵە، یان بروای ئەو هاوڕێیانەتان لە کۆمەڵە قبوڵ نەبوو؟
قەرەداغی : ئێمە بەشێوەیەکی دیموکراتی کۆمەڵەمان بەجێهێشت و هیچ گرفتێکمان بۆ دروست نەکردن، ئەوانیش جگە لەو تۆمەتەو تەرویجدانی ناساندنمان وەک ” عێراقچی ” لەنێو ڕیزەکانیاندا، فشارێکی ئەوتۆیان لەسەرمان نەبوو.چوونە دەرەوەمان لەبێزارییەوە نەبوو، بەڵکو فیکرو هەڵوێستی ئەوانمان بە فیکرو هەڵوێستێکی ناسیۆنالیستی دەزانی و پێمان قبووڵ نەبوو.
سڤیل:شوێنی #مام جەلال# لە دامەزراندی کۆمەڵەدا لە کوێدا بووە؟
قەرەداغی : مامجەلال ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەو یەکەم سکرتێری بوو.
سڤیل : ڕۆڵ و کاریگەری مام لە ئاراستەکردنی کۆمەڵەدا چی بووە؟ ئەگەر بەڕیزی سکرتێری کۆمەڵە بووە بۆچی یەکێتی نیشتیمانی درووستکردووە؟
قەرەداغی : ڕۆڵ و کاریگەریی مامجەلال وەک ڕۆڵی کەسی یەکەمی هەر ڕێکخراوێک بوو کە لەسەرەتای کارکردنیدا بێت، واتە ڕۆڵی سەرکردایەتی و ڕێکخەر. تەواوی ئەو ماوەیەی لە کۆمەڵەدا کارمکردو ئاگادارم، مامجەلال سەرەتا بەهۆی وتووێژی هەردوو باڵەکەی پارتی بۆ یەکگرتنەوەو، دواییش بەهۆی نیشتەجێبوونی لە (#چۆمان#) کەمتر دەیتوانی ڕاستەوخۆ بەشداری چالاکییەکانمان بکات، بەڵام پەیوەندیمان لەڕێی نامەوە هەبوو، ئەو کاتانەشی بەسەردان بۆ بەغدا بهاتایە کۆبوونەوەمان دەکردو، ڕاستەوخۆ ئاگاداری کارەکانمان دەبوو. سەبارەت بەپێکهێنانی یەکێتیی نیشتمانیش، ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزراندنی کۆمەڵەوە نییە، چونکە لەدوو بارودۆخی جیاوازدا پێکهاتوون و هەریەکەیان زەروورەتی خۆی لەو کاتەی دامەزراندنیدا هەبووە، من ناتوانم زانیاری تەواوت لەسەر هەلومەرجی پێکهاتنی یەکێتیی نیشتمانی بدەمێ، چونکە ئەو کاتە لێیانەوە دووربووم و ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی نەبووم، بەڵام پێموابێت، یەکێتیی نیشتمانی، جۆرە پڕاکتیکێکی ناکامڵی پرەنسیپی (بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو) بوو، کە ماوتسیتۆنگ بەیەکێک لە مەرجەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراتیی نوێی دادەنێت.
سڤیل: کام سەرکردەی کۆمەڵە زیاتر خاوەنی فکرێک بوو خەڵک لەدەوری ڕاکانی کۆببنەوە ؟
قەرەداغی : هیچ ” سەرکردە “یەکی کۆمەڵە فیکرێکی سەربەخۆو جیاوازی نەبوو لە فیکری ماوتسیتۆنگ. ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر هەموویان بڕوایان بە مارکسیزم – لێنینیزم – بیروباوەڕی ماوتسیتۆنگ هەبوو، هەموو ئەندامانیش هەمان فیکریان هەبوو. هەر کەسێک ئەوەی ‌قبووڵ نەبوایە لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا وەرنەدەگیرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,054
HashTag
Fonti
Articoli collegati: 3
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Storia
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 93%
93%
Aggiunto da ( زریان سەرچناری ) su 19-07-2018
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 23-07-2018
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 23-07-2018
URL
Questo oggetto è stato visto volte 4,054
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.153 KB 19-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 520,225
Immagini 105,253
Libri 19,559
File correlati 98,152
Video 1,414
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Folders
Biblioteca - Libro - Donne Biblioteca - Tipo di documento - Traduzione Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - Dialetto - Italiano Biblioteca - Folders - Biblioteca - Original Language - Curdo - Sorani Biblioteca - PDF - Biblioteca - Provincia - Fuori Biblioteca - Libro - Curdo emissione Biblioteca - Libro - Varie

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.391 secondo (s)!