راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
لە درێژەی کردەوە دژە مرۆیی و تاوانبارانەکانی ڕێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامیدا، ڕۆژی سێشەممە 26ی پووشپەڕی 1397 سوپای تیرۆریستیی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سنوورەکانی #پیرانشار# و #چۆمان# و#سیدەکان# دایە بەر تۆپی ڕق و کین و ئەو ناوچانەی تۆپباران کرد. به هۆی چڕی تۆپبارانەکه زەرەر و زیانی مادیی زۆر لە خەلکی ناوچەکە کەوت و بەداخەوە دوو #پێشمەرگە#ی بەوەجی هێزی پێشمەرگە به ناوەکانی ڕەحیم ڕۆستەم داستان خەڵکی #مەهاباد# و ئیدریس دەرویشی خەڵکی پیرانشار شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەکەمان.
لە لایەن ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خەلکی کوردستان و هاوسەنگەرانیان دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە تا گەیشتن به مافه نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد درێژه به ڕێگایان دەدەین.
رۆحی شەهیدیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
26ی پووشپەڕی 1397
#17-07-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,326
Scrivi il tuo commento su questo articolo!