بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 18 هەزار ئۆتۆمبێلی حکومی، 2700 ئۆتۆمبێل کە سوودی لێنابیندرێت، دەفرۆشنەوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەش بە قەرزێکی درێژخایەن بە و فەرمانبەرانە دەفرۆشرێنەوە کە لەلایانە.
سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی مۆدێلیان لەخوار 2013ەوەیە و سوودیان لێوەرناگیرێت بەشێوازێک بفرۆشێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک دروستکراوە و ئەویش بووەتە سەرۆکی لیژنەکە.
بەگوتەی سامی جەلال، نزیکەی 18 هەزار ئۆتۆمبیلی حکومی هەن و بڕیاردراوە 2700 ئۆتۆمبیل بفرۆشرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبیلانە هەر بەو فەرمانبەرانە دەفرۆشرێنەوە کە لەلایانە گوتیشی ئەوەش بە قەرزێکی درێژخایەنی 10ساڵی دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 18 هەزار ئۆتۆمبێلی بۆ ڕێکخستنی کاروباری فەرمانگەکانی هەیە، بەپێی بڕیاری ئەو لیژنەیەی دروستکراوە، 2700 ئۆتۆمبیلیان سوودیان لێوەرناگیرێت.[1]
#24-07-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,991
Scrivi il tuo commento su questo articolo!