دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لەسنوری #گەرمیان#، لەکۆی 78 بەنزینخانە، تەنیا 18-یان مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، 60 بەنزینخانەش بە نایاسایی کاردەکەن، بەرپرسێکی ناوچەکەش دەڵێت ناتوانین پشکنین بۆ ئەو بەنزینخانانە بکەین کە مۆڵەتیان نییە.
یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە سنوری گەرمیان تەنیا 18 بەنزینخانە مۆڵەتی یاساییان هەیە و لە لایەن تیمەکانمانەوە پشکنین و لێکۆڵینەوە یان لێپچینەویان لەگەڵدا دەکرێت.
وتیشی زیاتر لە 60 بەنزینخانە لە سنوورەکەدا هەن کە نایاساین و مۆڵەتییان نییە و بەڕێوەبەرایەتییەکەمان به و هۆیەوە ناتوانێت لێکۆڵینەوە و پشکنینیان بۆ بکات و بۆ ئه و مەبەستەش نوسراومان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کردووە.
لەوبارەیەوە هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بۆ دواڕۆژی ڕونیکردەوە لەسەر نوسراوەکەی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بەدواداچوونمان بۆ ئه و بەنزینخانانە کردووە کە لە سنورەکەدا مۆڵەتیان نییە.
دەشڵێت لەبەر ئەوەی بەشە بەنزینی گەرمیان جێگیر نییە، ئه و بەنزینخانانە بوونەتە هۆی ئەوەی قەیرانی کەمی بەنزین لە سنورەکەدا دروست نەبێت، چونکە هەموویان ئەهلین، هەرکاتێک بەشە بەنزینی سنورەکە جێگیرکرا ئەوکات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت بە پێدانی مۆڵەتی فەرمی یان داخستنیان.[1]
#30-07-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,544
Scrivi il tuo commento su questo articolo!