دواڕۆژ، زریان محەمەد
ساڵانە بەتایبەت لەڕۆژانی پێش جەژندا لە کوشتارگەکان، زۆرترین ئاژەڵ سەردەبڕدرێت و خواستیش لەسەر گۆشتی سوور زیاد دەبێت، ئەمساڵیش نۆ هەزار ئاژەڵ سەربڕدراوە.
فەهمی فایەق، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری #سلێمانی# لە کوشتارگەی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەچەند ڕۆژیک پێش جەژن ئاژەڵێکی زۆر دێتە کوشتارگە بۆ سەربڕین لەبەر ئەوەی هاووڵاتیان بۆ جەژن گۆشت زۆر بەکاردەهێنن، بەمەش خاوەن قەسابخانەکان ئاژەڵی زیاتر دێنن بۆ کوشتارگە و سەربڕین لە ڕۆژانی ئاساییدا زیاد دەکات.
ڕاشیگەیاند لە سێ ڕۆژی پێش جەژندا لە کوشتارگەی سلێمانی 9000 سەر ئاژەڵ و ڕەشەووڵاخ سەربڕدراون بۆ بازاڕ و دوکانەکان کە گۆشت دەفرۆشن.
ئاماژەی بەوەشدا، کوشتارگە بەڕوی ئەو کەسانەدا کراوەدەبێت کەدەیانەوێت قوربانی بکەن دەتوانن ئاژەڵەکانیان بهێنن تا بەشێوەیەکی تەندروست پشکنین و سەربڕینیان بۆبکرێت و تا مەترسی نەخۆشی لەسەر هیچ کەس دروست نەبێت.[1]
#21-08-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,099
Scrivi il tuo commento su questo articolo!