دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەشێک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان لەگەڵ دابەزینی بەهای تمەن، ئه و گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی شاری #سلێمانی# هەیانە هەڵدەوەشێننەوە.
بەرهەم بورهان، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای بورهان بەدواڕۆژی وت لەم ماوەیەدا گرێبەستی کارکردنمان لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان ئەنجامدا بۆهێنانی چەند مادەیەکی خۆراکی، بەڵام هەندێک لەو کۆمپانیا ئێرانیانە لەگرێبەستەکانیان پەشیمانبوونەوە، لەکاتێکدا ئێمە پارەی کاڵاوشمەکەکانمان بۆ ناردوون.
وتیشی ئێمە کە گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان کردووە نرخی 100 دۆلار بە 850 هەزار تمەن بووە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی بەرهەمەکان بۆ ئێمە، بەهای تمەن گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیۆن تمە بۆ هەر 100 دۆلارێک، بەمەش کۆمپانیا ئێرانییەکان پەشیمان دەبنەوە لەناردنی ئەو بەرهەمانە بەبیانوی ئەوەی تمەن بەرامبەر دۆلار شکاوە، ناتوانن ئەو بەرهەمانە بەو نرخە دروستبکەن.
ئاماژەی بەوەشدا دروستنەکردنی بەرهەمەکەش زیانە بۆ ئێمە چونکە ئێمە کە تمەنمان کڕیوە بەدۆلار، 100 دۆلار بە 850 هەزار تمەن بووە، ئێستا کۆمپانیا ئێرانییەکە دەڵێت مادەکە دروست ناکەین بۆتان و پارەکەتان بۆ ئەنێرینەوە، بەمەش ئێمە زیانی زۆر دەکەین، چونکە هەر 100 دۆلارێک لەبازاڕدا بووە، بە زیاتر لە (1) ملیۆن تمەن، ئەوانیش ئامادەنین زەرەرەکە بگەڕێننەوە.
لەئێستادا کاری بازرگانیکردن لەگەڵ ئێراندا هەندێک کۆمپانیا بەتمەن بەنرخی ڕۆژ کاردەکەن و هەنێکیشیان بەدۆلار کاردەکەن.[1]
#21-08-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,304
Scrivi il tuo commento su questo articolo!