پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و، گەلەکەمان لەسەرانسەری کوردستان دەکەین و هیواخوازین، ئەم جەژنە، وەک جەژنی گەردن ئازادیی و لێبوردەیی لەیەکتر، لەپێناو گەشەپێدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، قبوڵکراو بێت.
بەئومێدیشەوە؛ لەهەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەڕوانین، کە لەم بۆنە نیشتمانی و ئایینییەدا، بەئامانجی یەکڕیزیی و یەک هەڵوێستی گەلەکەمان، لەبەرامبەر مەترسییەکانی بارودۆخی ئێستای ناوچەکه و هەلومەرجی پێکهێنانی حکومەتی عیراق، کە پابەندبێت بەتەواوی ماده و بڕگەکانی دەستور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکات، کێشەی ئابوری خەڵک و خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات، تێبکۆشن.
هەر لەم جەژنی لێبوردەیی و گەردن ئازادییەشدا، ڕایدەگەیەنین، کە:
داوای لێبوردن و گەردن ئازادیی، لە #بزووتنەوەی گۆڕان# دەکەین، کە ئەگەر هەر ڕووداوێک، لەدەرەوەی بڕیاری ڕەسمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# نیگەرانی کردبێتن!
بەتایبەت له و ڕووداوەی کە بەهۆی کۆی کێشەکانی شەوی تەتەڵەکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ڕابردوودی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە(12/5/2018)، ڕویدا.
ئەم پەیامەشمان، لەهەستی بەرپرسیارێتمان بەرامبەر بەچارەنوسی گەلەکەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسی، ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەڵدەقوڵێت..
دووبارە، جەژنتان پیرۆز..
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#21-08-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,196
Scrivi il tuo commento su questo articolo!