نووسینی: مێهرداد سەمەدزادە
وەرگێڕانی: محەمەد حەسەن
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
لەم کتێبەدا هاتووە: ئەگەر تێکەڵبوونی ئایین و سیاسەت لە عەلمانییەتی (ماهاتما گاندی)دا بوە هۆی سەرکەوتنی ئایینی هیندۆسی بەسەر ئایینەکانی تردا. ئەو تێکەڵبوونە لە بنەڕەتدا بە ڕێڕەوی کەلتوردا تێپەڕ دەبێت، واتە ئایین خۆی دەبێتە کەلتور و نەتەوەیەک بەپێی ناسنامەی ئایینییەکەی پێناسە دەکات. ئەگەر تێکەڵبوونی ئایین و سیاسەت لە عەلمانییەتی گاندیدا بوە هۆی سەرکەوتنی ئایینی هیندۆسی بەسەر ئایینەکانی تردا، ئەو تێکەڵبوونەوەیە لە فەلسەفەی سیاسی هەردوو ڕێکخراوی (هیندۆس مهاسبا) و (R.S.S) بوە هۆی زاڵبوونی کولتووری نەژادی هیندۆسەکان. ئەوەش ئاڕاستەیەکە، کە بە زەقی دژە لەگەڵ خوێندنەوەی عەلمانییانە بۆ ناسیۆنالیزم. ئەو ئاڕاستەیە بە ڕاشکاوی لە وشەی هێندوتوا (ناسنامە و کولتووری هیندۆس)دا خۆی دەبینییەوە، کە لە سەردەمی هەڵکشانی بزووتنەوەی نەتەوەیی هندستانەوە تا ئێستا بنەماکانی ئایدۆلۆژیایی ڕاستگرە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەی لەسەر دامەزراوە. ئەو تێکەڵبوونە لە بنەڕەتدا بە ڕێڕەوی کەلتوردا تێپەڕ دەبێت، واتە ئایین خۆی دەبێتە کەلتور و نەتەوەیەک بەپێی ناسنامەی ئایینییەکەی پێناسە دەکات.
تی ئێن مەدان، کۆمەڵناسێکی هندییە، چەندین ساڵ بەر لەوەی حزبی (بی جی پی) دەسەڵات بگرێتە دەست بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندوە: لە ئێستاوە دەڵێم لە هەلومەرجی هەنوکەیماندا عەلمانییەت وەک بڕوایەکی هاوبەش لە ئاسیای باشوور دەستەبەر نابێت، ئەویش وەک هەنگاوی کردارییانەی حکومەت، بۆیە لە چوارچێوەی بەرنامەیەک بۆ داهاتوو سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت. لە ڕاستییدا تێگەیشتنی مەدان بەهۆی ڕەخنەکانییەتی لە مۆدێڕنە. ئەوەشی وتووە: عەلمانییەت خەونی کەمینەیەکە، کە دەیەوێت زۆرینە بەپێی وێناکانی خۆی لە قاڵب بدات و ویستی خۆی بەسەر مێژوودا بسەپێنێت، بەڵام لە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراوی دیموکراتیکدا ئەو تواناییەی نییە. ئاشیس ناندی، بیرمەندی ناودار و ڕەخنەگری مۆدێڕنەش هۆکاری سەرنەکەوتنی عەلمانییەتی هندستان لە نامۆبوونی لەگەڵ کۆمەڵگا و کولتووری ئەو وڵاتەدا دەبینێتەوە. ڕووبەڕووبوونەوەی توند و ڕەخنەگرانەی ناندی لە بەرامبەر عەلمانییەتی جیهانگیر، کە دەتوانین شرۆڤەکەی لە مانیفستۆی دژە عەلمانییەکەیدا ببینین، کە لە ڕاستییدا پێشەکییەکە بۆ ڕەخنە لە مۆدێڕنە لە پێناو ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ڕوانگەیەکی ڕۆژئاواییدا.
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,777
Scrivi il tuo commento su questo articolo!