لە ناوچە ئاوییەکانی ئەچەک و چەلەباگلی لە دەریاچەی وان 232 باڵندە و پەلەوەری جۆراجۆر بوونیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا مرداربوونەوەیەکی زۆر ڕووی لەو باڵندانە کردووە. ژینگەپاراێزان، هۆکارەکەی بۆ تێڕژانی پاشەڕۆی پیشەسازی و بیناسازی دەگەڕێننەوە.
قازی سپی و فلامینگۆ و ئەو باڵندانەی تر کە کۆچ بۆ شوێنەجۆراجۆرەکانی تر دەکەن، دەریاچەی #وان# بووەتە حەوانگەیان. سەدان جۆر باڵندە لە دەریاچەی واندان. بەڵام تێڕژانی پاشەڕۆی کارگە پیشەسازی و بیناسازییەکان لە سنووری گەڕەکی قاسم باگی لە ناوچەی ئەردیشی وان بووەتە هۆی ئەوە لە لێوارەکانی دەریاچەی واندا مرداربوونەوەی باڵندەکان ڕوو لە زیادبوون بکەن.
هۆکاری سەرەکیی مرداربوونەوەی باڵندە و پەلەوەرەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قەیوم لە ناوچەکانی ئارتەمێتان، ئەردیش و ناوچەکانی دەورووبەریان بەبێ گوێدانە پێوەرەکان پاشەڕۆی کارگە پیشەسازی و بیناسازییەکان دەڕژێننە ناو دەریاچەکەوە.
سەحەر قادر ئۆغڵو ئاتەش وتەبێژی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، لێوارەکانی دەریاچەی وان شوێنی ژیانی 450 باڵندە و پەلەوەری جۆراوجۆرن، کە 230 جۆریان ئەو باڵندانەن، کە کۆچ بۆ کوردستان و تورکیا دەکەن.
راشیگەیاند، هەموو ساڵێک ژمارەیەک لە باڵندەکان و پەلەوەرەکان دەمرن و هۆکاری ئەوەش تێڕژاندنی پاشەڕۆی کارگە پیشەسازی و بیناسازییەکان بۆ ناو دەریاچەی وان و پاکنەکردنەوەی دەریاچەکەیە.
ئەوەشی وت، تاوەکو تێڕژاندنی ئەو پاشەڕۆیانە بەردەوام بێت و پاکنەکردنەوەی دەریاچەکە و لێوارەکانی ئەنجام نەدرێت مرداربوونەوەی باڵندە و پەلەوەرە جۆراوجۆرەکان بەردەوامییان دەبێت.[1]
#13-09-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,580
Scrivi il tuo commento su questo articolo!