دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
#وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم ژمارەیەک کۆمپانیای هێنانی کرێکاری بیانی سزادا و ژمارەیەک کرێکاری بیانیشی دیپۆرت کردەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش دەڵێت: بەچەند شێوازێک بازرگانی بە کرێکارانی بیانییەوە دەکرێت.
فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆ لە#هەولێر# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەسەر بازرگانیکردن و نەدانی مافی کرێکاران 25 کۆمپانیامان سزاداوە، سزاکانیش دوو جۆرن یەکەمیان، بۆ ماوەی یەک ساڵ دەخرێنە لیستی ڕەشەوە و جۆری دووەمیشیان ئەوەیە، بەشێوەی ماددی سزادراون کە هیچ سزایەکیان لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نییە.
لەبارەی کێشەی کرێکارانی بیانی، فەرمان محەمەد وتی: کێشەی 150 کرێکاری بیانی چارەسەرکراوە و 30 کرێکاری بیانیش دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە کە بەشێکیان بەهۆی ئەوە بووە کە تاوانیان ئەنجامداوە و بەشێکی تریشیان لەسەر ڕەزامەندی خۆیان بووە.
لەبارەی بازرگانیکردن بە کرێکارانی بیانییەوە، ئه و بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ، دەڵێت: بەچەند شێوازێک بازرگانی بە کرێکارانەوە دەکرێت، لەوانە: کارپێکردنی ناتەندروست دوور له و گرێبەستەی کراوە لەنێوان کرێکار و خاوەن کار، هەروەها زۆرجاران کرێی تەواوی کرێکاران نەدراوە و کاری زۆری تری پێکراوە، لەسەر ئه و کارانەش کۆمپانیاکان سزادراون.[1]
#25-09-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,062
Scrivi il tuo commento su questo articolo!